riklam

پەرلەمانی كوردستان ساڵیادی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی بەرز رادەگرێت

کوردستان 03:11 PM - 2022-08-03

ئەمڕۆ چوار شەممە 3-8-2022، بەئامادەبوونی د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و مونا نەبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان و سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان، لە تەلاری پەرلەمان مەڕاسیمێكی شایستە بۆ یادی هەشت ساڵەی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی بەدەستی تیرۆریستانی داعش بەڕێوەچوو.

مەڕاسیمەكە كە سەرۆكی دیوان و جێگری سەرۆكی دیوان و راوێژكاران و مەیان خان خاتوونی یەكەمی ئێزیدخان و دایكە دایشەم خاوەنی 32 شەهیدی دەستی داعش و ژمارەیەك لە كچانی رزگاربووی دەستی داعش و ژمارەیەك لە میوانان و بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی بەشە جیاجیاكانی پەرلەمان ئامادەیبوون، بەساتێك وەستان بەبێدەنگی بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئەو مەرگەساتە و سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد، پاشان لەلایەن سوسن محەمەد میرخان، سەرۆكی لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانییانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، وتاری هاوبەشی هەردوو لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و لێژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی خوێندرایەوە و تێیدا داوایان لە حكومەتی عیراق كرد كە تازووە مادەی 140 ی دەستوور جیێبەجێ بكات و بەرپرسیارییەتیی خۆشی لە قەرەبووكردنەوەی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانەی كە بوونە قوربانی ئەو تاوانانە و كارە جدیش بكات بۆ ئاوەدانكردنەوە و بنیادنانەوەی شنگال و دەوروبەری.

هەر لەوتەكەیاندا جەختیان لەسەر پابەندبوونی حكومەتی عیراقی بەو رێككەوتننانەی كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئیدارەدانی ئەو ناوچانە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان كردەوە. هەروەها داوایانكرد، كە كارەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ دۆزینەوەی ونبووەكان و چارەنووسی ئەو 2717  ئێزدییانەش دیاری بكرێت كە تائێستا بێسەروشوێنن و كەسوكاریان بەئومێدەوە چاوەڕێی گەڕانەوەیانن.

لە بەشێكی دیكەی وتەكەیاندا جەختیان لەسەر پێویستی دادگایكردنی ئەو تۆمەتبارانە لە سەران و چەكدارانی داعش لە دادگایەكی نێودەوڵەتی یان نیشتیمانیدا بەبەشداریی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە.

هەروەها داواشیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد هەوڵەكانی زیاتر بخاتە گەڕ بۆ بەجیهانی ناساندنی ئەو كەیسە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دیاریكردنی چارەنووسی بێسەروشوێنكراوان و هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكانی بۆ شنگال و ناوچەكانی دەوروبەری. 

دواتر لەلایەن سێ كچی رزگاربووی دەستی داعش، رەشەی ئێزدییەكانی شنگال رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا. 

پاشان لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان و سكرتێری پەرلەمان و سەرۆكی لێژنەی كاروباری شەهیدان و سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سەرۆكی دیوانی پەرلەمان و مەیان خان و دایكە دایشەم و كچێكی رزگاربووی دەستی داعش، هەشت مۆم بۆ رۆحی پاكی قوربانییانی ئەو مەرگەساتە داگێرسێنرا.

هەر لە مەڕاسیمەكەدا چەند چالاكی نمایش و لاواندنەوەیەك بۆ رۆحی پاكی قوربانی ئەو كارەساتە بەڕێوەچوو.

لە كۆتایی مەڕاسیمەكەشدا، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لەلایەن فۆتۆگرافەر مەحمود هەولێری و فۆتۆگرافەر حوسێن باعەدری، كرایەوە كە وێنەكانی گوزارشتیان لە گەورەیی ئەو مەرگەساتە دەركرد.

PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket