مەڵبەندی موسڵ: كۆمەڵكوژی شەنگال بە جینۆساید بناسێنرێت
کوردستان 10:39 PM - 2022-08-02
لە ساڵیادی كارەساتی شەنگال و گوندەكانی دەوروبەری ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی ولێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پەیامێك بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر كارەساتی شەنگال دەربازدەبێت بەداخەوە تاكو ئێستا خوشك و برا ئێزدییەكانمان لە كەمپەكاندان و لە ڕەوشێكی خراپدا دەژین و هیچ هەوڵێك نەدراوە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچەیە.
لە درێژەی پەیامەكەی لێپرسراوی مەڵبەنددا ھاتووە: رۆژی (3ی ئاب) هەشت ساڵ بەسەر كارەساتی شەنگال گوندەكانی دەوروبەری دەرباز دەبێت، ئەمڕۆ بە خەمێكی قوڵەوە یادی داگیركردنی شەنگال و جینوسایدكردنی خوشك و برا ئێزدییەكانمان دەكەینەوە، كە برینێكی قوڵە لە ویژدانی مرۆڤایەتیماندا، لێرەوەش سڵاو دەنێرین بۆ روحی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی ئازادكردنی شەنگال و شەهیدانی ڕێبازی پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، ئەمرۆ هەشت ساڵ بەسەر ئەو كارەساتە مێژوییە دەرباز دەبێت كە بەسەر خەڵكی بەشەرەفی شنگاڵ و دەوروبەریدا هات بە داخێكی گرانەوە هەتا ئێستاش خوشك و برا ئێزدییەكانمان لە كەمپەكان دژین دوور لە ماڵ و زێدی باوباپیری خۆیان، ژیانێكی ناخۆش و بە ئازار بەڕێ دەكەن لە كەمپەكاندا، تاوەكو ئێستاش چارەنووسی سەدان كچ و ژنی ئێزدییەكان لە نێو دەستی تیرورستانی داعش نادیارە، بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق دەكەین هەوڵی زیاتر و باشتربدەن بۆ رزگاركردنی ئەو خوشك و برا ئێزدیانەمان كە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە، و هەوڵی جدی و باشتر بدەن بۆ ئاوەدانكردنەوەی قەزای شەنگال و گوندەكانی دەوروبەری كە تا ئێستاش هیچ سیمایەكی ژیان كردن لەو ناوچەیە بەدی ناكرێت، كە ئەمەش جێگای دلگرانی ئێمەیە، داوا لەهەموو لایەنەكان دەكەین پێكەوە هەنگاوی جدی بنێن بۆ ئەوەی لە نێو كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی كۆمەڵكوژی و كارەساتی شنگاڵ بە جینوساید بناسێندرێت، دووبارە سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان، سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانی لە رێگای ئازادكردنی باژێری شنگاڵ گیانی خۆیان بەخت كرد، سەری رێز و نەوازش دەنوینین لە ئاستیان .
PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی لێپرسراوی مەڵبەند
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03 -
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03