riklam

یەكێتی: ئەركی هەموانە ئێزدییەكان لەهەڕەشەو پەلاماردانی تر بپارێزن

کوردستان 03:14 PM - 2022-08-02

لە یادی كارەساتی   جینۆسایدی  كوردانی  ئێزدی  وپەلاماردانی   شەنگال و دەوروبەری  لە لایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە، سەری  رێز و نەوازش  بۆ قوریانیانی  ئەو كارەساتە دائەنەوێنین . 
 هەر لەم یادە كارەساتبارەدا  وێرای ئەوەی ئەو ناوچانە لە چنگی زوڵم و زۆری  چەكدارانی داعش رزگار كراوەو بەشێك لەو كەسانەی بە دیل و كەنیزەك  فڕێنرابون  رزگاریان بوەو ئازاد كراون ،
هەوڵ و كۆششەكانی ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بۆ ئەوەیە هەوڵەكانی ھەموو لایەك بەحكومەتی ئیتحادی و حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حزب و لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ دۆزینەوە و سۆراغی  ئەوانەی كە لە كارەساتەكەوە  تاكو  ئێستا بێسەرو شوێنن،  هەروەها كاری جدی بكرێت   لەپێناو ئاوەدانكردنەوەی  زیاتری گوندو شارۆچكە و شوێتی نیشتەجێونی  ئێزدییەكان و لە ژیانی ناو كەمپ و ئاوارەیی و بەكار هێنانیان وەك كارتی سیاسی  جۆراوجۆر  رزگار بكرێن و ژیانێكی  ئاسودە و فەراهەمیان  بۆ دابین  بكرێت  و كارو دەسەڵاتی شیاویان لە دەزگا  ئیدارییەكانیاندا  پێبدرێتەوە تاكو لە برین وناهەموارییەكانی سات و رۆژەكانی كارەساتەكەیان سارێژ بكرێتەوە.
ئەركێكی تر كە لەسەر شانی هەموانە ئەوەیە كە هەوڵەكانی پاراستنی   ئێزدییەكان و ناوچەكانیان زیاتربخرێنەگەڕ تا لە هەر هەڕەشەو پەلاماردانێكی تر كە ببێتە مەترسی لەسەر ژیانیان پارێزراو بن.
مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket