riklam

بەردێکی شوێنەواری سەردەمی ئاشوورییەکان دەدۆزرێتەوە

شوێنەوار 06:02 PM - 2022-07-31

لەکاتی کارکردن لە كێڵگەیەکی پەتاتە، ئەمڕۆ یەک شەممە لە گوندێکی سنووری قەزای بەردەرەش، بەردێکی شوێنەواریی سەردەمی ئاشوورییەکان کە بە خەتی مێخی (مسماری) لەسەری نووسراوە دۆزرایەوە.

شوێنەوارناس عومەر حوسێن شەریف لەمبارەوە بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ لەلایەن جووتیارێک ئاگەدار کراینەوە، لە گوندی تۆبزاوای سەر بە ناحیەی روڤیە لە سنووری قەزای بەردەڕەش، بەردێکی شوێنەواری لەناو زەوییەکی كشتوکاڵی کە پەتاتەی لێ چێنرابوو دەركەوتووە،.

وتیشی: دوای سەردانمان بۆ ئەو شوێنە بۆمان دەرکەوت کە بەردێکی شوێنەواریی مێژووییە، بەپێی لێکۆڵینە سەرەتاییەکان، ئەم بەردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان کە 2 هەزار ساڵ پێش زایین لەو ناوچەیە حوکمیان کردووە.

ئەوەشی وت: ئەم بەردە بە خەتی مێخی (مسماری) لەسەری نووسراوە و شێوەکەی چوارگۆشەیە و کێشی نزیکەی دوو تۆن دەبێت کە هێمای خواوەندی ئانۆ، خواوەندی ئاسمانی لەسەر نەخشێنراوە.

ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی زەوی کێڵان هەندێک شوێن زیانیان بەر کەوتووە، بەڵام زیانەکان زۆر نین.

باسی لەوەش کرد: بەردەکەیان گواستووەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ، بۆ ئەوەی زیاتر لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و پارێزراو بێت.

PUKmedia کۆسرەت فەیسەل کەتۆ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket