پەروەردە لەبارەی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 روونكردنەوە دەدات
کوردستان 04:56 PM - 2022-07-31
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی گزیكردن لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، 111 حاڵەتی ھەوڵی گزیكردن لەكاتی تاقیكردنەوەكان تۆماركراوە و ئەنجامەكەیان بە گزیكردن بۆ ھەژماركراوە.
لیژنەی باڵای ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: وەك پێشتر ئێمە رامانگەیاندبوو كە 111 حاڵەتی هەوڵی گزیكردن لەكاتی تاقیكردنەوەكان تۆماركراوە كە رێكاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتە بەر، هاووڵاتییەك دوێنێ شەو هەندێك قسەی كردووە لەسەر بابەتی گزیكردن، ئێمە وەك لیژنەی باڵا لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیشدا ئاماژەمان پێدا كە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بابەتی فرۆشتنی بلوتوپ هەیە و قوتابیانی پێ فریو دەدرێت، وەك خۆشی روونكردنەوەی داوە ئەوەی كە باسی دەكات لە چوارچێوەی ئەو 111 حاڵەتەیە كە ئێمە كۆنترۆڵمان كردوە.
راشیگەیاندووە: وەزارەت هەماهەنگی هەبووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و بەسەركەوتووی توانیویەتی كۆنترۆڵی ئەو بابەتە بكات، لەسەر بەكارهێنانی نامەی مۆبایل بۆ گزیكردن كە لە سەرەتادا بەهۆی كەمتەرخەمی لە پشكنین لەچەند هۆڵێكی دیاریكراوی تاقیكردنەوە مۆبایل براوەتە ژوورەوە، ئەوەی ناوبراو ئاماژەی پێدەدات لەلایەن وەزارەت بە هەماهەنگی هێزەكانی ئاسایش كۆنترۆڵ كراوە و بەكارهێنەرانیشی كە ژمارەیان زۆر كەم بووە و لەناو تاقیكردنەوە ئەو كارەیان كردوە بەمەبەستی سوودی شەخسی خۆیان، ئەنجامەكەیان بە گزیی بۆ هەژماركراوە، لایەنە ئەمنییەكان كە ژمارەی ئەو سیمكارتانەمان داونەتێ وردەكاریی و تەنانەت فۆرمی ژمارەكەشیان بۆ ناردوینەتەوە و ئاسایش كاری پێویستی لەسەر كردووە و دۆسییەكەیان رەوانەی پۆلیس و پاشان دادگاش كردووە، تیمی تایبەتی لە لایەن ئاسایش هەبووە، بەناوكردن و نەكردنی سیمكارتەكە رێگر نەبووە كە كاری پێویست ئەنجامبدرێت (ئەم وردەكارییەك ئێمە نامانەوێت باسی بكەین) و بەكەمتر لە دوو سەعاتدا دەستگیركران و پاش لێكۆڵینەوە رەوانەی پۆلیس و پاشان دادگا كراون. لیژنەی باڵا بەوردی هەموو رێكارەكانی گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت و بەكارهێنەرە نایاساییەكان روبەڕووی دادگا بكرێنەوە كە روبەڕووش كراونەتەوە، تەنانەت ئەگەر لە هۆڵێكیش كەمتەرخەمی كرابێت و (دوایی تاقیكردنەوەش) وێنەی پرسیارێك گیرابێت سزای كارگێڕیی هەموو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێرانەشمان داوە كە كەمتەرخەم بوون.
لیژنەی باڵای ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند: پاكی و باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە جێگەی خۆشحاڵی ئەزموندەران و خانەوادەكانیان بووە تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵ نموونەیی باشی بوون لەچاو هەموو تاقیكردنەوەكانی دیكە، قسەكردنی نابەرپرسانە رەتدەكەینەوە كە كاریگەریی لەسەر دەروونی قوتابیان و خوێندكاران هەبێت.
هەوڵی گزیكردن لەناو یان لە كاتی تاقیكردنەوە هەیە بەڵام گرنگ كۆنترۆڵكردنی هەوڵی گزییەكەیە بۆ بەدیهێنای دادپەروەری و ئەمەش بەڵگەكانە بەوەی كە ئەو كەسەش ئاماژەی پێداوە كە خۆشی دەڵێت ئەوەی من باسی دەكەم لە چوارچێوەی ئەو حاڵەتەیە كە وەزارەت كۆنترۆڵی كردووە، بەڵام ئێمە ئەم رێكارە وردانەی كە كردومانە بەئەركمان زانیوە و منەتمان لەسەر كەس نەكردوە تا باسی هەموو هەوڵەكان و وردەكارییەكان بكەین .
PUKmedia لیژنەی باڵای ئەزمونەكان لە وەزارەتی پەروەردە
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03