riklam

چی روودەدات گەر هەموو رۆژێك سیر بخۆیت؟

هەمەڕەنگ 10:23 AM - 2022-07-31

سیر بە یەكێك لە چارەسەرە سروشتیەكانی ئەم سەردەمە دەژمێردرێت، چونكە زۆر خواردنی سیر زۆربەی كێشە تەندروستیەكانی لەشی مرۆڤ چارەسەر دەكات.

ئەو هۆكارانە چیین كە وا لە مرۆڤ دەكات هەموو رۆژێك سیربخوات؟

سەرەتا زۆربەی زۆرمان سوودە بەنرخەكانی سیر دەزانین و هەر لە كۆنەوە تاكو ئێستا بە چارەسەرێكی سروشتی دەزانین بۆ نەخۆشیەكانمان، چونكە سیر رێژەی كۆلیسترۆڵ و چەوری لە لەشی مرۆڤ كەمدەكاتەوە، هەر بۆیە دەتوانین بڵین كە سیر دەتوانێت چارەسەری بۆری هەناسە بكات و ئیلتیهابی قورگ و قورگ ئێشەش نەهێڵێت و تەنانەت دژە ڤایرۆس و بەكتریایە، هەروەها توانای چالاك كردنی خانەكانی لەشی مرۆڤی هەیە. 

هاوكات جگە لە سوودی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكان لەرووی چێشتلێنانیشەوە سیر چێژێكی تایبەت بەهەموو جۆرە خواردنێك دەدات، هەروەها تامی خواردنیش خۆشتر و بەلەزتر دەكات بە هۆی بوونی ماددەی ئەلیسین لەسیردا.

جگە لەوەی كە خواردنی سیر بۆ هەموو كەسێكی ئاسایی گرنگە و بە سوودە بەڵام كەسێك كە پتر لە رادە پێویستی پێ بێت ئەو كەسانەن كە توشبووی نەخۆشی شەكرەن، چونكە سیر رێژەی كۆلیسترۆڵ لە لەشدا كەمدەكاتەوە و هاوسەنگی دەكات، هاوكات سیر بەرگری لەشی مرۆڤ زیاد دەكات و دەیپارێزێت لەنەخۆشی و تەندروستێكی باش بۆ مرۆڤ مسۆگەر دەكات.

PUKmedia 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket