هۆكاری ترس لای منداڵان چییە؟
پەروەردە 09:41 AM - 2022-07-31
ترس كاردانەوەیەكە لە گەورە و بچووكدا بوونی هەیە، بەڵام لە منداڵدا هۆكارێكە بۆئەوەی ئەو منداڵە متمانەی بەخۆی نەمێنت و لەگەڵ تەمەنیدا گەورە بێت، ئەگەر خێزان و دەوروبەر هاوكاری نەكەن دەبێتە كۆسپ لەبەردەم سەركەوتنەكانی.
پرسیار: ترس چییە لای منداڵ لەچییەوە سەرچاوە دەگرێت؟
بۆ ئەم مەبەستە رەهێڵ دزەیی نووسەری پەروەردەیی بە PUKmedia ی راگەیاند: ترس جۆریكە لە هەڵچوون و كاردانەوە كە هەموو زیندەوەرێك هەستی پێدەكات لە كاتی رووبەڕووبونەوەی لەگەڵ دیاردەیەكی نامۆ بۆ خۆپاراستن.
منداڵ لەگەڵ لەدایكبوونیدا هەستی ترس بوونی نییە لەلای تا دەگاتە شەش مانگ، دوای ئەو تەمەنە ترس لەلای دروست دەبێ، دوای تەمەنی شەش مانگی منداڵ لە دەنگی بەرز، ئاو، ئاگر، هاوكات لە چەندین شتی دیكە دەترسێت و لە رێگای گریان دەری دەبڕێت.
ترس هەستێكی سروشتیە و گرنگە بوونی هەبێت لەلای منداڵان، تاكو ئێمەی گەورە بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان لە مەترسیەكان بپارێزین، بەڵام ئەگەر زیادی كرد و گەیشتە ئاستی تۆقان ئەوە دەبێت بە نەخۆشی و دەبێ بە گرنگ وەربگیرێت، هەروەها دایك وباوك ئەركی سەر شانیانە كە هاوكاری منداڵەكەیان بكەن لە رێگای رووبەڕووبونەوەی ترسەكە، تا ترسی بشكێت و كاریگەریەكانی كەم ببێتەوە لەسەر منداڵەكەیان.
پرسیار: ئایا لەگەورەبووندا كاریگەری لەسەر كەسایەتی دروست دەكات؟
رەهێڵ دزەیی لە وەڵامدا وتی: سەرچاوەی ترس زۆرن، گرنگترینیان ئەو ژینگەیەی منداڵ لێی گەورە دەبێت و پەروەردەكرێت، زۆر كات دایك و باوك منداڵ بە هەندێ شت دەترسێنن بۆ ئەوەی بەقسەیان بكەن و لەژێر كۆنتڕڵی ئەوان دەرنەچن. بەشێك لە دایكان منداڵەكانیان دەترسێنن بۆ ئەوەی زوو خەویان لێبكەوێت، یان چیرۆكی ترسناكیان بۆ باس دەكەن. سەیر كردنی فیلم یان وێنەی ترسانك، سزادانی منداڵ و لێدان، كێشەی خێزانی هۆكارە بۆ ئەوەی منداڵ بترسێ لەوەی یەكێك لە دایكی یان باوكی لەدەست بدات.
ئەمانە هەموو دەبن بە هۆكار بۆ ئەوەی منداڵ بترسێت وئەگەر چارەسەر نەكرێت بەردەوام دەبێت لەگەڵی تا گەورە دەبێت و كاریگەری نەرێنی لەسەر كەسایەتی دادەێت.
هەرەسان كردن یەكێكیترە لە هۆكارەكانی ئەوەی منداڵ بترسێت و هەرەسان كردنی منداڵ لە كۆڵان یان لە قوتابخانە لەلایان منداڵەكانی تر دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكە بترسیت و نەوێرێت بچێت بۆ كۆلان یان قوتابخانە، هاوكات ئەركی دایك و باوكە بە وردی چاودێری منداڵەكانیان بكەن، هەر كاردانەوەیەكی نامۆ ببینن دەبێ بەدوای هۆكارەكانیدا بچن و چارەسەری بكەن، چونكە منداڵ كە ترسێكی زۆری هەبوو، كاریگەری دەبێت لەسەر خەوی منداڵەكە، حەزی خواردنی كەم دەبێت، دووردەكەوێتەوە لە منداڵی تر و زیاتر بەتەنیا دەبێت، میز بەخۆدادەكات، درۆدەكات، دەگریەت.
پرسیار: دایك و باوك چ رێگایەك بگرنە بەر بۆ نەهێشتن یان كەمكردنەوەی ئەو ترسە، چۆن چارەسەر بكرێت؟
رەهێڵ دزەیی لە وەڵامدا وتی: خێزان و شێوازی پەروەردەكردنی منداڵ و ئاستی هۆشیاری دایك و باوك رۆڵی گەورەیان هەیە لە دروستكردنی كەسایەتی منداڵ، چونكە ئەگەر هات منداڵ لەناو خێزانێك پەروەردەكرابێت كێشەی زۆری هەبێ و هەردەم شەڕ ولێدان بوونی هەبێت ئەوە هەستێكی نا ئارام و ترسیكی زۆری لەلای منداڵەكە دروست دەكات و كاریگەری لەسەر دروستكردنی كەسایەتی دەبێت و هەموو ئەو هۆكارانەی باسمان كرد كە وا لە منداڵ دەكات لە ئاستی سروشتی زیاتر بترسێت، ئەگەر دركی پێنەكرێت لەلایەن خێزان دەبێتە بەشێك لە كەسایەتی منداڵ و مرۆڤ تا تەمەنی دە ساڵی كەسایەتی دروست دەبێت بۆیە گرنگە لەم ماوەیە بە جوانترین و زانسترین شێوە پەروەردە بكرێت، ئەگەر هاتوو لەم تەمەنی منداڵیدا رووبەڕووی ترس بۆوە و هاوكاری نەكرا لەلایەن دایك و باوك و مامۆستا ئەوە بەردەوام دەبێت و كاریگەری دەبێت لەسەر كەسایەتی بەشێوەیەك كەسێكی ترسنوك و باوەڕی بەخۆی نابێت و توانای بڕیاردان و رووبەڕووبونەوەی كێشەكانی نەبێت و متمانەی لاواز دەبێت بە دەوروپشتی خۆی، كەسێكی كۆمەڵایەتی نابێت، كەسایەتیەكی لاواز و لەرزۆكی دەبێت، هاوكات لەهەندێك كاتدا كاریگەری دەبێ لەسەر ئاستی مەعرفی توانای تەواوكردی خوێندنی نابێت، چونكە ئەركی خێزانە بارودۆخێكی وا دروست بكەن بۆ منداڵەكانیان كە تیایدا هەست بە ئارامی و ئاسودەیی بكەن وبە هێمنانە گوێیان لێبگرن و متمانە دروست بكەن لە نێوانیان بە شێوەیەك بە ئاسانی قسەی دڵیان بۆ دایك و باوكیان بكەن و هەر كێشەیەك یان ترسێكیان هەبێ پەنایان بۆ ببەن وهەردەم هاوكار و پشت و پەنابن بۆ منداڵەكانیان لەكاتی توشبوونی منداڵەكەیان بە ترسێكی زۆر، پەیوەندی بە كەسانی شارەزا بكەن بۆ وەرگرتنی رینمای دروست چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكەیان، هەروەها لەكاتی هەرسان كردنی منداڵ لە قوتابخانە یان لە كۆڵان، گرنگە پەیوەندی نێوان خێزان و قوتابخانە پتەو بێت بۆ ئەوەی بە هەردوولا هاوكاربن و هۆكار و كەسی هەراسانكار دەستنیشان بكەن و چارەسەری بكەن.
PUKmedia ئامادەكردنی چنار عەزیز
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03