بۆچوونی یەكێتی مامۆستایان لەبارەی ئەنجامی ئەزمونەكانی 12ی ئامادەیی
پەروەردە 03:11 PM - 2022-07-29
سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بوونی هەندێك تێبینی لەبارەی ئەنجامی ئەزمونەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی و شێوازی راگەیاندنی ئەو ئەنجامانە، پڕۆسەكە بە گشتی باش بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشكرد ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی رابردوو كەمتر رێگا بە گزی و ساختەكاری درا.
عیسا حسێن سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەنجامی خولی یەكەمی ئەزمونەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی(2021-202) تاڕادەیەك باشبوو، بەجۆرێك ئەمساڵ كەمترین رێگا بە گزی و ساختەكاری درا، ئەمەش مافی ئەو خوێندكارانە دەپارێزێت كە بەهەوڵ و كۆششی خۆیان نمرە بەدەستدەهێنن.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەش هەندێك تێبینمان لەسەر پڕۆسەكە و شێوازی راگەیاندنی ئەنجامەكە هەیە، كە دەكرێ بۆ ساڵی داهاتوو باشتربكرێت، لەوانە مانەوەی ژمارەیەكی زۆر لە خوێندكاران بۆ خولی دووەمی ئەزمونەكان، ئێمە پێمانوایە تەنیا لە حاڵەتی لەناكاو پێویست خوێندكار بۆ خولی دووەم بمێنێتەوە.
پێشوابوو: راستە مانەوەی خوێندكاران بۆ خولی دووەم یان بۆ ساڵی داهاتوو دەرفەتێكە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی بەرزتر، لەگەڵ ئەوەش ئەو شێوازە بارگرنییەكی زیاتر دەخاتە سەر پەروەردە و خوێندكاران و كەسوكارەكانیان.
سەرۆكی لقی هەولێر یەكێتی مامۆستیان روونشیكردەوە: ئەوەی پەیوەندی بە شێوازی راگەیاندنی ئەنجامەكان هەبوو، بەتایبەتی لە بارەی راگەیاندنی ناو سێ یەكەمەكانی بەشی زانستی، كە هەریەكەیان نمرەی 100یان هێنابوو، دەبوو ناوەكان بە گوێرەی پیتی ئەبجەدی بێت، چونكە ئەو ریزبەندییە كاریگەری دەروونی لە سەر خوێندكار دروست دەكات، بۆیە دەبوو بە هەستیاری مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04