وەزیری تەندروستی: 96 كارمەند و پزیشك بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
کوردستان 12:43 PM - 2022-07-27
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەكاتی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئێستا 96 پزیشك و كارمەندی وەزارەتی تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-7-2022 بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. ڕەهێڵ فەریدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی، د. هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و كونسوڵی ئەڵمانیا نەخۆشخانەی ئەڵمانی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی كرایەوە.
لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: كردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ سلێمانی وەك ڕۆژێكی مێژوویی وایە و دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی بوونە خاوەن نەخۆشخانەیەكی مۆدێرن و لێرە سوپاسی گەلی ئەڵمانیا دەكەین بۆ ئەو دیاری و هاوكارییە جوانە.
سەباح هەورامی سەبارەت بە نەخۆشخانەی ئەڵمانی تایبەت بۆ كۆرۆنا لە سلێمانی وتیشی: نەخۆشخانەكە لەباری كوالێتییەوە لە ئاستێكی بەرز دایە و توانای وەرگرتنی 100 نەخۆشی هەیە و وەزیری تەندروستی بەڵێنی داوە ژمارەیەك لەو خۆبەخشانەی كە لە كاتی كۆرۆنا خزمەتیان كردووە لەو نەخۆشخانەیە دابمەزرێنێت.
دواتروەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسەكەدا ڕایگەیاند: لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئێستا 96 كارمەند و پزیشكی كەرتی تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە دەرمان و نەخۆشی شێرپەنجە وتیشی: 60% ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە چارەسەر وەردەگرن هی هەرێم نییە و لەناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق هاتوون و نەخۆشخانەی هیوا بەبێ هیچ جیاوازییەكی ڕەگەزی و نەتەوەیی و ئایینی نەخۆشەكان چارەسەر دەكات و بودجەی وەزارەتی تەندروستی لە شەش ملیارەوە كراوە بە حەوت ملیار و ناهێڵین بەهیچ شێوەیەك خزمەتگوازییە پزیشكییەكان پەكی بكەوێت.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02