ئه‌نجومه‌نی خانمان: هه‌نگاوی جدی له‌پێناو ژنان نراوه
ژنان 11:44 AM - 2022-07-26
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان له وتارێكدا باس له گرنگترین كار و چالاكییه‌كان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی ره‌گه‌زی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و بۆ دڵنیابوونه‌وه له جێگیركردنی ئه‌رك، پێداویستی و داخوازییه‌كانی ئافره‌ت له به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌تدا دامه‌زراوه.
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیدا، په‌یڕه‌وی نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه داڕشت. په‌یڕه‌وه نوێیه‌كه ده‌رفه‌تی زیاتر به ئه‌نجومه‌ن ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كاری زیاتر ئه‌نجام بكات بۆ پته‌وكردن و پێشخستنی یه‌كسانی جێنده‌ری له ناو ئۆرگانه‌كانی حكومه‌ت.
له‌م سێ ساڵه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین كار و چالاكیمان ئه‌نجام داوه، كه ئه‌مانه به‌شێك له گرنگترینیانن:
بۆ یه‌كه‌مجار و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی هاوشێوه له‌حكومه‌تی فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان پلانی ئافره‌ت، ئاشتی و ئاسایشمان داڕشت و ئێستا چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می پێش‌گرتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، رێككه‌وتنێكمان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیتالیا و دوو رێكخراوی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیمزا كردووه. زیاتر له زیاتر له 20 هه‌زار ژنی رزگاربووی توندوتیژی و خێزان له پرۆژه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن.
بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌شداری ژنان به رێژه‌ی ٥٪ له‌كه‌رتی تایبه‌ت، پرۆژه‌ی (مشرق جێنده‌ر فاسێلیتی) چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه. پرۆژه‌كه به‌هاوكاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی و له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت. وه جگه له پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌ی ئابووری خانمان هه‌ندێك هه‌مواركردن و بهرۆژكردنی یاساكانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراومان له‌و شوقانه‌ی كه بۆ كرێنشینان دروست ده‌كرێن بۆ ئه‌و ژنانه‌ی سه‌رپه‌رشتی خێزان ده‌كه‌ن یان بێ سه‌رپه‌رشتن ته‌رخانكراوه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان ڕۆڵێكی گرنگ و جددی هه‌بووه له:
هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی ئافره‌تان و خێزان وه ده‌رچوونی یاسای نوێی چه‌كهه‌ڵگرتن و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی سیمكارتی بێ سه‌ره‌تا و دانانی ئه‌پلیكه‌یشنی (Safe You) بۆ پاراستنی ژنان، كه هه‌موویان هه‌نگاوگه‌لێكی جددین بۆ پاراستنی ژنان.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، ئێمه وه‌ك ئۆرگانێكی ههماههنگیكار و راوێژكاری حكومی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی سه‌ردانی گوند، شاره‌دێ و شاره‌كانمان كردووه بۆ بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی خانمان. هاوكات گرنگییه‌كی تایبه‌تیشمان به ژنانی ئێزدی رزگاربوو داوه، وه وه‌ك پردێك داخوازییه‌كانمان بۆ حكوومه‌ت و دامه‌زراوه و لایه‌نه بیانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان گواستووه‌ته‌وه.
له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیار له‌حكومه‌ت، په‌رله‌مان، دادوه‌ری و دامه‌زراوه‌كانی دیكه به خۆشحاڵییه‌وه زیاتر له 30% خانمان كار ده‌كه‌ن. رێژه‌ی خانمانی خاوه‌ن بڕیار له زانكۆكاندا له زیادبووندایه. هه‌روه‌ها رێژه‌ی ژنان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ڕێژه‌ی 10%.
له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به هاوكاری رێكخراوی كۆچی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتوانی ماددیمان بۆ نزیكه‌ی 8،000 هه‌زار ژنی لادێ و شارۆچكه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئابووری خۆیان هه‌بێت.
له‌پێناو پاڵپشتیكردنی ئابووری ژنانه‌وه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی بچووك، یادداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئه‌نجومه‌نمان وه هه‌ردوو رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی و رێكخراوی Women for women نێوده‌وڵه‌تی ئیمزا. كه تێیدا ده‌رفه‌تی كار بۆ 5،000 هه‌زار ژن ده‌ره‌خسێت.
له‌پڕۆژه‌ی ئابووری بۆ خانمانی كارساز كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بارزگانی و پیشه‌سازی كوردستان و به‌هاوكاری رێكخراوی (GIZ)ی ئه‌ڵمانی جێبه‌جێ كراوه 3،000 هه‌زار ژن سوودمه‌ند بوون. پرۆژه‌كه سه‌رنجی له‌سه‌ر راوێژكاری ئابووری بۆ خانمانی كارساز بوو، وه هاوكات كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه چۆن له شوێنی كار رووبه‌ڕووی توندوتیژی ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌هه‌ڵمه‌تێكدا، زیاتر له 10،000 هه‌زار نه‌ماممان له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان چاند. له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، هاووڵاتیانمان له پاراستنی سامانی ئاو و ژینگه ئاگادار كردووه‌ته‌وه. به به‌رده‌وامی پاڵپشتیمان له خانمانی وه‌رزشوان كردووه و یارمه‌تی سێ یانه‌ی وه‌رزشیمان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان داوه.
PUKmedia راگه‌یاندنی حكومه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07