مامۆستا و فێرخواز لە پەروەردەدا تەواوكەری یەكترن
پەروەردە 01:56 PM - 2022-07-24
مامۆستا و فێرخواز ئەوەی كە بە یەكییانەوە دەبەستێتەوە ڕێز و خۆشەویستییە چونكە هەردووكیان تەواوكەری یەكترن، واتا مامۆستا فێرخوازە، فێرخوازیش مامۆستایە و زانیارییەكانیان بۆ یەكتر دەگوازنەوەو بەیەكەوە كۆی پڕۆسەی پەروەردە تەواو دەكەن.
هەر لەوبارەیەوە مامۆستایەك بەناوی نەورۆز بە PUKmedia ی راگەیاند: مامۆستای باش دەتوانێت زۆر بەباشی وا لە فێرخواز بكات كە بتوانێت چێژ لە وانەكەی ببینێت، ئەویش بە بەكارهێنانی هۆیەكانی فێربوونە تاكو ئەو فێرخوازە بیری نەچێتەوە، هاوكات كە مامۆستا وانەی فیزیا یان كیمیا یان زیندەوەرزانی دەڵێتەوە، ئەگەر بە هۆیەكانی روونكردنەوە یان بە هۆكارێك كە بتوانێت لە مێشكی ئەو فێرخوازەدا وانەكە بمێنێتەوە، چونكە دڵنیام ئەو فێرخوازە بیری ناچێتەوە، هەر بۆیە لە فێرگەكان پێویستە هۆیەكانی فێركردن هەبێت بۆئەوەی فێرخواز بتوانێت ئەو وانەیەی كە دەیخوێنێت جارێكی دیكە بە كرداریش هەمان وانەی پێبوترێتەوە تاكو لە مێشكیدا بمێنێتەوە.
مامۆستا نەورۆز ئاماژەی وتیشی: پڕۆسەی پەروەردە لە ئاستێكی مامناوەند دایە، ناڵێم بەرزە و ناڵێم زۆر نزمە چونكە كاریگەری كۆڕۆنا و لێكەوتەكانی و نەبوونی دەوام، پێشتریش شەڕی داعش وایكردووە كە لە زۆربەی ناوچەكاندا بایكۆتی خوێندن بكرێت، بۆیە ئێستا ئەوەی كە ئێمە دەیخوازین لە ئاستی چاوەڕوانییەكانی ئێمەدا نییە، چونكە پەروەردە لە هەرێمی كوردستاندا ئەو ئامانجەی نەپێكاوە كە فێرخواز سەد لە سەد بتوانێت ئەو زانیارییانە وەربگرێت یان بتوانێت سوودی لێ ببینێت بۆ ئایندە، لە هەمان كاتدا نەبوونی دامەزراندن كاتێك كە لە زانكۆكان دەردەچن، نەبوونی متمانە لەنێوان حكومەت و هاووڵاتیدا، بۆیە زۆربەی فێرخوازەكانی ئێستا بەو ئاقارەدا دەڕۆن كە یان ناخوێنن یان كە دەخوێنن بۆ ئەوەی كە بڕوانامەكەی پێبێت، نە بۆ مەبەستی دامەزراندن و نە بۆ بەكارهێنانی پسپۆڕییەكەی خۆیەتی.
مامۆستا نەورۆز ئەوەشی خستەڕوو: بەو هیوایەی كە خوێندن بكەوێتە سەر رێچكە و شاڕێی خۆی بۆئەوەی كە هەموومان ئەو پەروەدەردەیەی خەونی پێوە دەبینین، پەروەردەیەك بێت كە بۆ ئایندەی منداڵ و فێرخوازەكانمان پەروەردەیەكی گەش و ڕوون بێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04