ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت هه‌یه پشكینینی ڤیتامین D ئه‌نجامبده
تەندروستی 03:30 PM - 2022-07-23
ڤیتامین ( D ) یه‌كێكه له‌و ڤیتامینانه‌ی كه پێویسته بۆ مژینی كالسیۆم له له‌شدا وه كالیسیۆمیش وه‌ك دیاره گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له پته‌وی و به‌هێزی ئێسكه‌كان و ڕێگر ده‌بێت له پوكانه‌وه و ئازاری ئێسكه‌كان ، به‌پێی پشكنین له تاقیگه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئایا ڤیتامین ( D ) كه‌مه له جه‌سته‌مان یاخود نا بۆیه پێویسته ڕێژه‌ی ئاسایی ڤیتامین ( D ) بزانین كه به‌م شێوه‌یه خه‌مڵێنراوه :
- ئه‌گه‌ر له پشكنیندا ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D ) كه‌متره له ( 10 ) ئه‌وا مانای وایه كه ڤیتامین ( D ) له جه‌سته‌دا كه‌مه و پێویسته زیاد بكرێت.
- ئه‌گه‌ر له پشكنیندا ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D ) كه‌وتۆته نێوان ( 10-20 ) مانای وانیه كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م ڕێژه‌یه به‌شی ئه‌نجامدانی مژینی كالسیۆمی پێویست ناكات بۆ ئێسكه‌كان.
- ئه‌گه‌ر له پشكنیندا ده‌ركه‌وت كه ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D ) زیاتره له ( 20 ) واته كه‌وتبێته نێوان ( 20-80 ) ئه‌وا مانای وایه ڤیتامین ( D ) له جه‌سته‌تدا كێشه‌ی نیه و به‌شی مژینی كالسیۆمی پێویست ده‌كات بۆ ئێسكه‌كان.
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێژه‌ی ڤیتامین ( D ) له جه‌سته‌دا زۆر بوو واته ڕێژه‌كه‌ی گه‌شته سه‌روو ( 80 ) ئه‌وا زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی ژه‌هراوی بوونمان ئه‌كات.
ده‌توانین له سێ ڕێگاوه ڤیتامین ( D ) به‌ده‌ست بخه‌ین :
1. له ڕێگای ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین ( D ) كه ئه‌وانیش :
+ ماسی.
+ په‌نیر و ماست.
+ شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ.
+ قارچك.
+ زه‌ردێنه‌ی هێلكه.
+ جگه‌ری حه‌یوان.
2. ده‌كرێت له ڕێگه‌ی خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر ڕێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامین ( D )مان ده‌ستبكه‌وێت به‌ڵام بێگومان خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ویش زیانی خۆی هه‌یه و تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێستمان ده‌كات.
3. ئه‌گه‌ر نه‌مان توانی به‌ڕێگای ( 1 و 2 ) ڤیتامین ( D ) پێویستمان ده‌ستبكه‌وێت ئه‌و كاته به‌شێوه‌ی ده‌رمان ڤیتامین ( D ) به‌كارده‌هێنین به‌ڵام ده‌بێت له‌ژێر ڕێنمایی پزیشك بێت.
له‌دوای ئه‌م نیشانانه‌وه پشكنین بۆ ڤیتامین ( D ) بكه چونكه بوونی ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه پێمان ده‌ڵێن كه ڤیتامین ( D )مان كه‌مه له جه‌سته‌دا ئه‌وانیش :
1. لاوازی و بێتاقه‌تی ( Weakness ).
2. ئازاری ماسوولكه و ئێسك ( Muscle and Bone Pain ).
3. ئازاری پشت ( Backache ).
4. وه‌رینی قژ ( Alopecia ).
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ ژیار حسێن وسو / به‌كالۆریۆس له كۆلێژی په‌رستاری
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
کوردستان 10:11 AM - 2024-05-02 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01