riklam

ئاوڵەی مەیمون گەيشتە منداڵان

تەندروستی 09:53 AM - 2022-07-23

لە راگەیەندراوێكدا بنكە تەندروستیەكانی ئەمریكا رایانگەیاند، بۆ یەكەمجار دوو حاڵەتی توشبوو بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە نێو منداڵان تۆماركرا.

لە راگەیەندراوێكدا بنكە تەندروستیەكانی رووبەرووبونەوە و نەهێشتنی نەخۆشیەكە لە ئەمریكا رایانگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، دوو منداڵ لە نەخۆشخانە بە تووشبووی ئاوڵەی مەیمون تۆماركران، ئەو دوو منداڵەی كە توشبووی نەخۆشیەكەن لەوانەیە لە ماڵەوە نەخۆشیەكەیان بۆ گوێزرابێتەوە، هاوكات دوو منداڵەكە بە سووكی نەخۆشیەكەیان توشبووە و بە ئاسانی چارەسەر دەكرێن.

نیشانەكانی ئاوڵەی مەیمون لە پەتای كۆكە و هەڵامەتەوە نزیكە و هیلاكی پێست، نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە ناوەراستی رۆژئاوای ئەفریقیا بڵاوبووەتەوەو نەخۆشیەكە لە تێكەڵاو بوون و قەرەباڵەغیدا بڵاودەبێتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە نەخۆشیەكە تاكو ئێستا لە 60 وڵاتی جیاوازدا زیاتر لە 14 هەزار حاڵەتی توشبووی لێ تۆماركراوە، تاكو ئێستا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی  نەخۆشیەكە پێنج حاڵەتی مردنیش لە ئەفریقیا تۆماركراوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket