riklam

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئاسایشی عیراق ئاسایشی ئێمەیە

جیهان 02:23 PM - 2022-07-21

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەكردنی بۆردومانەكەی هاوینەهەواری پەرخە، هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری شەهیدانی ڕووداوەكە دەربڕی.

 ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ گەل و حكومەت و كەسوكاری شەهیدانی ڕووداوەكەی پەرخە ڕایگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران ئاسایشی عیراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و لەوبارەیەوە لە هیچ كۆمەكێك درێغی ناكات.

 وتیشی: كۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لە سەقامگیری و ئاسایشی عیراق دەكاتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket