riklam

جارێکی دیکە کۆرۆنا هەموو شارەکانی عیراق دەگرێتەوە

عیراق 09:28 PM - 2022-07-18

شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنا لەعیراق سەری هەڵداوەو لە سەرجەم پارێزگاكان عیراق توشبوو بە كۆرۆنا ڕوو لەهەڵکشانە.

وەزارەتی تەندروستی عیراقیش لەو بارەیەوە رایگەیاندوە: ئەمڕۆ دوو شەممە 18-7-2022، بەهۆی سەرهەڵدانەوەو دەستپێكردنەوەی شەپۆلێکی نوێ کۆرۆنا   4455 حاڵەتی توشبووی نوێ بە كۆرۆنا لە پارێزگاكانی عیراق  تۆماركراون و سێ كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پێویستە هاووڵاتیان خۆپارێزی زیاتر بکەن و ڕێنماییەکانی تەندروستی لەپێشتر زیاتر جێبەجێ بکەن.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket