riklam

لە گەرمادا چۆن پێستت دەپارێزیت؟

تەندروستی 10:40 AM - 2022-07-17

وەرزی هاوین یەكێكە لەو وەرزانەی ساڵ، كە هاوشێوەی وەرزەكانی دیكە كۆمەڵێك نەخۆشی تێیدا باو دەبێت و مرۆڤ بەدەستیانەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەوەی جێگەی دڵگرانی هەمووانە تێكچوونی پێستە لە وەرزی هاویندا، چونكە پێستیش گەورەترین ئەندامی لەشە و ئەركی پاراستنی ئەندامەكانی ناوەوەیە هەروەها رۆڵی كاریگەری هەیە لە دەرخستنی جوانی مرۆڤدا، بەڵام لەم وەرزەدا بەهۆی تینێكی زۆری هەتاوەوە پێست دووچاری سووتان و ووشكبوونەوە دەبێتەوە.

بۆپارێزگاری كردن لە پێستت لای خوارەوە كۆمەڵێك رێگا دەخەینەروو كە دەكرێت سوودیان لێ وەربگریت:

1- بەهۆی ئەوەی ئارەقێكی زۆر دەكەینەوە لە وەرزی هاویندا، پێستمان بەرەو ووشكبوونەوە دەڕوات، بۆیە پێویستە ئاوی پێویست بخورێتەوە بەجۆرێك لەنێوان (6-9) پەرداخ بێت رۆژانە.

2- بەكارهێنانی دژە خۆری گونجاو بەجۆرێك لەگەڵ پێستتدا بگونجێت، هەروەها ( SPF )ی كەمتر نەبێت لە (30).

3- چاویلكەی هەتاوی بەكاربهێنە، بۆ ئەوەی پێستی دەوری چاوەكانت لە تیشكی بەتین بپارێزیت.

4- پێویستە ئەو خۆراكانە زۆر بخورێت كە ڕێژەی ئاویان زۆرە، وەكو ( شوتی، خەیار، ... هتد ).

5- پێویستە وەرزشكاران یاخود ئەو كەسانەی كە بۆ تەندروستی خۆیان وەرزش دەكەن، لەكاتە گەرمەكاندا وەرزش ئەنجام نەدەن.

6- لەبەركردنی ئەو جلوبەرگانەی كە گەرمی هەڵنامژن و رەنگ كاڵن.

7- خۆشۆردن بە ئاوێكی سارد یاخود شلەتێن، چونكە خۆشۆردن بە ئاوی گەرم پێست لە رادەی ئاسایی خۆی ووشك دەكاتەوە.

8- هەفتانە یان دوو هەفتە جارێك لەڕێگەی ئەو ماسكەی كە گونجاوە لەگەڵ پێستتدا، پێستت خاوێن بكەوە.

   PUKmedia ئامادەكردنی ژیار حسێن وسو/ بەكالۆریۆس لە كۆلێژی پەرستاری

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket