riklam

عیراق چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ساكاڵاكه‌یه‌تی له‌دژی توركیا

عیراق 04:45 PM - 2022-07-16

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، نزیكه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ یاساییه‌ مێژووییه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو چالاكییه‌ نه‌وتییه‌كان، له‌گه‌ڵ یه‌كلابوونه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر توركیا له‌باره‌ی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك - جه‌یهان كه‌ پێشبینیده‌كرێت له‌چه‌ند مانگی كه‌می داهاتوودا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.  

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نزیكبۆته‌وه‌ له‌وه‌ی مافه‌ مێژووییه‌ یاساییه‌كانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی چالاكییه‌كانی نه‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دواجار دانیشتنی دوایی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی سه‌ر به‌ ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی نێوان عیراق و توركیا به‌ڕێوه‌چوو، تایبه‌ت به‌ رێككه‌وتنی بۆری نێوان هه‌ردوولا، ده‌سته‌كه‌ خستنه‌ڕووی سكاڵاكه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه‌ داخست، دوای ئه‌وه‌ی گوێی له‌وته‌ و به‌رگرییان گرت، بۆیه‌ چیدیكه‌ هیچ ئه‌گه‌رێك نه‌ماوه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ یان دواخستن.

وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتیشی، پێشبینی ده‌كه‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری سه‌ر به‌ ژووری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاریس له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌می داهاتوودا بڕیاری دوایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی بدات و عیراق سووره‌ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌ ره‌واكانی له‌سامانی نیشتمانییدا، به‌پێی یاساو په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket