ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی ئه‌رده‌ن متمانه ده‌به‌خشێته ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان
کوردستان 03:27 PM - 2022-07-16
ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی ئه‌رده‌ن دوای هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سێنته‌ره‌كانی ڕاهێنان و فێركاری ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، متمانه (Accreditation) ده‌به‌خشێته ئه‌نجومه‌نی كوردستانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌مانگی ئایاری ٢٠٢٢ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پزیشكانی ئه‌رده‌ن، كه له نێو ئه‌نجومه‌نه‌كانی پزیشكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرترین ئه‌زمونیان هه‌یه، سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و له ڕاپۆرتێكدا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ سێنته‌ره‌كانی ڕاهێنان و فێركاری ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان متمانه‌یان (Accreditation) به‌خشیه ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، قۆناغ به قۆناغیش هه‌نگاوده‌نێن بۆ متمانه‌ی ته‌واو به پرۆگرامه جیا جیاكانی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
له لێدوانێكدا د. ئاریان شێخ خاڵس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕیه پزیشكیه‌كان رایگه‌یاند: له دوای زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانیكردن و كۆششی به‌رده‌وامی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆڕیه پزیشكیه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دواجار له‌میانی سه‌ردانێكمان بۆ وڵاتی ئه‌رده‌ن له‌رۆژی (5/7/2022)، ئه‌نجومه‌نی پزیشكی ئه‌رده‌ن متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌خشییه ئه‌نجومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان و دواتریش پرۆگرام و سێنته‌ره‌كانی فێركاری سه‌ر به‌و دامه‌زراوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان. وتیشی: ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04