riklam

سلێمانی.. لە 24 سەعاتدا نزیكەی 1300 هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن

کوردستان 10:03 AM - 2022-07-10

بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە 24 سەعاتدا 1297 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی سلێمانییان كردووە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا هەزار و 297 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی شار، د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری ، منداڵبوون ، هیوا ، پسپۆڕییەكانی دڵ ، ‌شەهید د.هێمن كۆرۆنا ، ئمێرجینسی سوتاوی و گورچیلەی دەستكردیان كردووە لەو ڕێژەیەش و 403 هاوڵاتی داخڵی نەخۆشخانەكان كراوان بەمەبەستی وەرگرتنی زیاتری چارەسەرەی پزیشكی.
هەر لە ئامارەكەدا  22 حاڵەتی منداڵبوون و 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 84 حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستكرد تۆماركراوە.

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket