riklam

كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت

جیهان 01:08 PM - 2022-07-06

توێژەرانی دامەزراوەی مالاغان بۆ لێكۆڵینەوەی پزیشكی لە نیوزلەندا،  هۆشداری كوتانی شێر پەنجەی مەمك  بە ژنان دەدات.

لەبارەی گەشەی كوتانەكە توێژەرانی دامەزراوەی مالاغان رایانگەیاند:  كوتانەكە بە شێوەیەك پەرەی سەندووە كە  وا دەكات ئەو گرێیەی كە هەیە گەشە نەكات و نەبێت بە شێرپەنجەی مەمك.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشكردووە: هەوڵی تەواو دەدەین لە داهاتوودا كار لەسەر كوتانێكی بەهێزتر بكەین تاكو نەخۆشی شێر پەنجەی مەترسیدار چارەسەربكات.

هاوكات ئەوەشیان خستەڕوو: هاوكات كوتانەكە تەنها لە شوێنی گرێكەدا چالاك نابێت، بەڵكو لە هەموو لەشی نەخۆشەكە بڵاودەبێتەوە، تاكو بنبری بكات و رێگا بە گەشەكردنی لەلەشی نەخۆشەكە نادات.

هەر لەوبارەیەوە ئۆلیفیا بێرن توێژەر و خوێندكاری دكتۆرا وتی: پزیشكەكانمان گرنگی تەواو بە نەخۆشانی شێر پەنجە دەدەن، تەنانەت جۆرە مەترسیدارەكانیش، بێهیوانابین لە چارەسەر كردنیان، هاوكات ئێمە كوتانەكەمان بۆ دوو نەخۆش تاقیكردووەتەوە و نەخۆشێكی كوتانەكە لە لەشیدا چالاك بوو، بەڵام نەخۆشێكی دیكە كوتانەكە لە لەشیدا چالاك نەبوو.

هاوكات دامەزراوەی ئەمریكا بۆ چارەسەركردنی توشبووانی شێرپەنجە دەڵێت: رێژەی چارەسەركراوانی تووشبوانی نەخۆشی شێر پەنجەی مەمك روویان لەزیادبوون كردووە. 

بە پێی ئامارەكانی تەندروستی نیوزلەندا ساڵانە 650 ژن تووشی نەخۆشی شێر پەنجە دەبن و پێویستییان بە چارەسەر هەیە.

PUKmedia ئەلسۆمەرییە نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket