riklam

كەركوك..یەكێتی راپۆرتێك بۆ چارەسەری كێشەی خوێندنی كوردی دەداتە پەروەردەی هەرێم

کوردستان 03:27 PM - 2022-07-05

بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندنی كوردی لەكەركوك، وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكەركوك سەردانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كرد.
لەبارەی سەردانەكەوە مامۆستا سەباح حەبیب پەرلەمانتاری یەكێتی لەكەركوك  و سەرۆكی وەفدەكە بە PUKmediaی راگەیاند: لەهەولێر لەگەڵ ئاللان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە كۆبووینەوەو راپۆرتێكی گشتگیرمان لەبارەی كۆی كێشەكانی خوێندنی كوردی لەكەركوك پێشكەش كردو تەواوی كێشەو لەمپەرەكانی بەردەم خوێندنی كوردیمان پۆلێن كردوە.
وتیشی: داوامانكرد لەوەزیری پەروەردەی هەرێم كردوە هەنگاو بۆ چارەسەركرنیان بگرێتەبەرو لەكۆبوونەوەكەشدا وەزیری پەروەردە بەڵێنیدا كە دیراسەی كێشەكان بكات و هەنگاویش بۆ چارەسەركردنیان بنێت.
مامۆستا سەباح حەبیب سەرۆكی وەفدی یەكێتی لەكەركوك رونیشیكردەوە: لەو ڕاپۆرتەی ئامادەمانكردوە كێشەی میلاكاتی مامۆستایانی كەركوك و مووچەی مامۆستایانی كەركوك كە لەدەرەوەی شارەكە وەریدەگرن و كێشەكانی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و تاقیكردنەوەكانی لەخۆگرتوە.
ئەوەشی خستەڕوو: وەك یەكێتی ئامانجمانە كە خوێندنی كوردی لەكەركوك دەربازبكەین لەو كێشانەی هەیەتی و هەنگاوی پێویست بۆ زیاتر پێشخستنی بنرێت.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد – كەركوك


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket