riklam

مه‌لا یاسین: جه‌نگی روسیاو ئۆكرانیا له‌شه‌ڕی دوو وڵات ده‌رچووه‌

کوردستان 06:24 PM - 2022-07-02

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2-7-2022  ساڵۆنی كودستانی نوێ كۆڕ‌ی گێژاوی جیهانی و كاریگه‌رییه‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌
بۆ نوسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار مه‌لا یاسین ره‌ئوف نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ میسر به‌ئاماده‌بوونی میوانێكی زۆر رێكخست.

 له‌كۆڕه‌كه‌دا مه‌لا یاسین ئاماژه‌ی به‌ مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیاو روسیا بۆ جیهان كردو به‌ وردی باسی چۆنێتی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌كه‌و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان كرد.

هه‌روه‌ها باسی له‌ كاریگه‌رییه‌ ئابوورییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌ كردو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌بۆچوونی من هێنده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا زیانی ئابووریان به‌رده‌كه‌وت هێنده‌ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و زیانه‌یان به‌رناكه‌وێت .

 وتیشی: شه‌ڕه‌كه‌ له‌شه‌ڕی دوو وڵات ده‌رچووه‌و به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه‌ ئه‌مریكا و به‌ریتانیاو وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكاری كۆكرانیا ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا چین و وڵاتانی جیابوه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێت پشتیوانی روسیا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ له‌شه‌ڕی دوو وڵات گه‌وره‌تره‌.

له‌پاشان میوانان بۆچوونه‌كانیان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كان له‌كۆڕه‌كه‌دا خسته‌ڕوو.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket