riklam

یادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری دیوان دەكرێتەوە

ئەدەب و هونەر 12:04 PM - 2022-07-02

‎لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆ ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری دیوان دەكرێتەوە و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر ئەحمەد حمەدەمین باس لەگۆڤاری دیوان لەیەك ساڵی تەمەنیدا دەكات.

‎لە درێژەی چالاكییەكانیدا، ساڵۆنی لاپەرە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، لە ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی گۆڤاری دیواندا، مەڕاسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی (گۆڤاری دیوان لە یەك ساڵی تەمەنیدا) لە نووسینی پرۆفیسۆر یاریدەدەر دكتۆر ئەحمەد حەمەدەمین، هاوكات گفتوگۆیەكی كراوە لەبارەی گۆڤاری دیوان و هەڵسەنگاندنی ژمارەكانی ساڵی رابردوو سازدەكات.

مەڕاسیمەكە ‎سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ‎ دوو شەممە 4-7-2022، لە ناوەندی ھەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket