riklam

زانكۆی سەڵاحەدین زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات

کوردستان 10:08 AM - 2022-06-29

سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت كە د. كاوان لاری نەبووە لەوەی كە خوێندكارەكە لەزانكۆ وەربگیرێت.

د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەین لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات كە كەیسی دوو مامۆستا كوژراوەكە دوا نەخرێت و تاوانبار بدرێتە دادگا بۆ ئەوەی سزای خۆی وەربگرێت.

وتیشی: ئەوان وەك زانكۆی سەلاحەدین تیمێكی پارێزەر بۆ كەیسەکە پێكدەهێنن، چونكە ئەو بابەتە دەبێتە بابەتی زانكۆی سەڵاحەدین نەك بابەتی نێوان دوو خێزان و دووپاتیشی دەكەینەوە كە گیانی سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندكاران پارێزراو دەبێت و زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان دەبین.

سەبارەت بە تاوانبارەكەش، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین وتیشی: یەو قوتابیەی كە ئەو دوو مامۆستایەی تیرۆركردووە، یاداشتێكی داوەتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتیش نووسراوەكەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین كردووە و سەرۆكایەتیش نووسراوەكەی ئاڕاستەی د. كاوان ئیسماعیل ڕاگری كۆلێژی یاسا كردووە، ڕاگریش بە نووسراوێك لە ڕۆژی 4-3 ڕەزامەندی نیشانداوە كە لاری نییە ئەو قوتابییە دەوام بكات  چ لە زانكۆی سەڵاحەدین چ لە زانكۆی سۆران.

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket