ستران عەبدوڵا: کۆسرەت رەسوڵ خەڵاتی یەکێتییە بۆ کوردایەتی و کوردستان
کوردستان 03:39 PM - 2022-06-20
ستران عەبدوڵا سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی دەکات دوای گەڕانەوەی لە چارەسەر لە ئەوروپا و دەڵێت: کاک کۆسرەت سەرکردە و فەرماندەی راپەرینی رزگاری ھەولێری پایتەخت، خەڵاتی یەکێتیی بۆ کوردایەتی و ھەموو کوردستان.
ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسەردانیدا بۆ لای کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی نوسیویەتی: بە سەلامەتی و تەندروستییەکی باشەوە گەڕاوەتەوە کوردستان.
بۆ ھیمەت و ورەی بەرزی درێژەپێدانی ژیان و ئیرادەی کوردانە سەردانی کاک کۆسرەت خۆی وزە و ئیلھامە بۆ ھەموو ھەڤاڵێك، بۆ ھەموو یەکێتییەك .
دیداری کاک کۆسرەت و گوێگرتن لە پەرۆشی و بەتەنگەوەھاتنی بۆ ھەڤاڵەکانی و بۆ کۆمەڵانی خەڵك ، ھەواڵپرسینی وردی لە سەنگەری راگەیاندن و لە کوردستانی نوێ و گەلی کوردستان و تێکرای رۆژنامەنووسان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی وەك جاران ھەر بەدواچوون و چاودێری دۆستانە دەکا و ھەر ئیرادەی تێپەڕینی تەنگانەی تەندروستی وەك خۆیەتی و بەھێز و کۆسرەتییە.
وەك سەرکردە و وەك دۆستیش لە گەورە و بچوك دەپرسێ وەك بڵێی ھەر لامان بووە و لای بوین و سەفەری عیلاج داینەبڕاندووە.
بەخێر بێیتەوە کاک کۆسرەت سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی ، سەرکردە و فەرماندەی راپەرینی رزگاری ھەولێری پایتەخت ، خەڵاتی یەکێتیی بۆ کوردایەتی و ھەموو کوردستان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نرخی یۆرۆ زیاتر دادهبهزێت
10:42 AM - 2022-07-07 -
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ههكاریی، جوگرافیای كارهسات و كۆڵنهدانی یهكێتی
10:35 AM - 2022-07-07
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06