ئەمریکا ستایشی قوباد تاڵەبانی دەکات بۆ بەگژداچونەوەی توندوتیژی خێزانی
کوردستان 09:42 PM - 2022-06-16
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وڵاتی هاوپەیمان و دۆستانی عیراق ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنە عیراقییەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16-6-2022 لە هەولێر قوباد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق و پرۆسەی سیاسی عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا_یان تاوتوێ کرد.
لەکۆبونەوەیەکدا جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ئەلینا رۆمانۆسکی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عیراق و هیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
لەبارەی ئاستەنگەکەنای بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لایەنە عیراقییەکان پێویستە ڕەچاوی هەستیاری دۆخەکە بکەن و بە نەرمی نواندن و کەمکردنەوەی ئاستی داواکارییەکانیان ڕێگری بکەن لە تێکچوونی سەقامگیری عیراق. داواشیکرد وڵاتی هاوپەیمان و دۆستانی عیراق ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنە عیراقییەکان.
جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەوەی پێویستە هەرێم و عیراق بەیەکجاری ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن و لەسەر هەموو بابەت و کەرتەکان رێککەون.
هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا پشتگیری تەواوی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا و ستایشی هەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانیشی کرد بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژی خێزانی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
08:36 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
06:25 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک کۆمار: کاری مەدەنی هێزێکی نیشتمانییە
02:52 PM - 2026-07-27 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ راوێژکاری سەربازیی هۆڵەندا کۆبووەوە
01:55 PM - 2026-07-27
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
07:23 PM - 2026-07-27
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
06:05 PM - 2026-07-27
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
05:15 PM - 2026-07-27
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
03:46 PM - 2026-07-27
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەگەڵ سازانی سەرجەم لایەنەکاندایە
کوردستان 01:43 PM - 2026-07-27 -
سەرۆک مام جەلال، خوێندنگەیەکی گەورە بۆ کوردایەتی
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-27 -
کوردایەتی، ئایدیۆلۆژیای ماوتسی تۆنگ، یان کیم ئیل سۆنگ؟
کوردستان 01:23 PM - 2026-07-27 -
پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەنووسی پاڵپشتیی نێودەوڵەتی
کوردستان 12:57 PM - 2026-07-27 -
ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ: 8 هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر چارەسەرکراون
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-27 -
دوو زەردێنە
بیروڕا 10:49 AM - 2026-07-27 -
مێژوو؛ بەڵگەی رابردوو، رێنمایی داهاتوو
بیروڕا 10:39 AM - 2026-07-27 -
پهرلهمانتارێك: پرۆژهی رووناكی له سهرما و گهرمادا كار ناكات
کوردستان 10:31 AM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

