روونكردنەوەی بەشی جێندەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتباران
کوردستان 09:17 AM - 2022-05-11
نوسینگەی بەشی جێندەر لەنوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی دەستگیركردنی بكوژانی ئەو دوو ژنە دەكات كە لەهەولێرو دهۆك كوژران، هەروەها ئەو تۆمەتبارەشی كە لەسلێمانی بە 12 چەقۆ هاوسەرەكەی برینداركرد.
ئاشتی عەبدوڵڵا لێپرسراوی بەشی جێندەر لەنوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەبارەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی 12 چەقۆی لەهاوسەرەكەیدا، رایگەیاند: سوپاس و دەست خۆشی بۆ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بكوژی ئەو دوو ژنەیان دەستگیركرد كە لەهەولێرو دهۆك كوژرابوون، هەروەها دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكەین، كە شەوی رابردوو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە 12 چەقۆی لەهاوسەرەكەیداو هەڵهاتبوو.
دەشڵێت: لەچەند رۆژی رابردوودا قوباد تاڵەبانی لەپەیامێكیدا، وتی: دەمەوێت قسەیەك لەدڵەوە بەژنكوژەكان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەوكاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەهەر شوێنێك قسەم بڕوات، ناهێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببن و دەبێ سزای خۆتان وەرگرن، لەهەر كوێیەك بن دەستگیرتان دەكەین. ئەم قسەیە لە من وەربگرن: بەڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخەون. وەك داعشێك مامەڵەتان لەگەڵ دەكەین.”
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04