ئەو كەسەی بەچەقۆ هاوسەرەكەی برینداركرد دەستگیركرا
کوردستان 08:49 AM - 2022-05-11
هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە 12 چەقۆی لەهاوسەرەكەیدابوو برینداری كردبوو.
راز فریاد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ژنان لەسلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا 12 چەقۆی لەهاوسەرەكەیدا بۆ PUKmedia پشتڕاستكردەوەو رایگەیاند: شەوی رابردوو هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیریانكردوەو وردەكاری دەستگیركردنەكەشی لەلای ئەوانە، بەڵام ئێمە لەدەستگیركردنی ئاگادار كراوینەتەوە.
هاوكات ئاشتی عەبدوڵڵا لێپرسراوی بەشی جێندەر لەنوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەبارەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی 12 چەقۆی لەهاوسەرەكەیدا، رایگەیاند: سوپاس و دەست خۆشی بۆ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بكوژی ئەو دوو ژنەیان دەستگیركرد كە لەهەولێرو دهۆك كوژرابوون، هەروەها دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكەین، كە شەوی رابردوو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە 12 چەقۆی لەهاوسەرەكەیداو هەڵهاتبوو.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03