قوباد تاڵەبانی: ھیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە
کوردستان 10:31 PM - 2022-05-02
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر رووداوەكەی چەمچەماڵ و كوژرانی ژنێك، پەیامێكی بڵاوكردەوەو سەرەڕای ئیدانەكردنی ئەو كارە ئاماژەی بەوەداوە، تا كەی هەموو هەفتەیەك ئەبێت گوێبیستی كوشتنی ژنێكی تر بین بە ناوی كێشەی كۆمەڵایەتی؟ یان بە ناوی شەرەفەوە؟ ئاخر بۆ خاتری خوا چ شەرەفێك لە ژن كوشتندا هەیە؟ وەڵا هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە.
هەر لەو پەیامەیدا جێگری سەرۆكی حكومەت ئەوەی خستووەتەڕوو:" ئەمەوێت قسەیەك لەدڵەوە بەژنكوژەكان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەو كاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەهەر شوێنێك قسەم بڕوات، ناهێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببنو دەبێ سزای خۆتان وەرگرن، لەهەر كوێیەك بن دەستگیرتان دەكەین. ئەم قسەیە لە من وەربگرن: بەڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخەون. وەك داعشێك مامەڵەتان لەگەڵ دەكەین.
دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی
وا راهاتووین بەیانیانی جەژن بە تەلەفۆنی پیرۆزبایی و سەردانیكردنی یەكتر رۆژەكەمان دەستپێبكەین، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەبیستنی هەواڵی تاوانێكی دڵتەزێن چاومان كردەوە، سەرلەنوێ پیاوێك لای ئاسایی بوو ژنێك بكوژێت.
سوپاس بۆ خوا و بۆ خەمخۆری خەڵكی كوردستان و بۆ راگەیاندنەكان كە ویژدانی هەموومانیان هەژاند. سوپاس بۆ هێزە ئەمنییەكان كە فریاكەوتن و پێش ئەوەی بكوژەكە، خۆی بزر بكات، یان بزر بكرێت، دەستگیریان كرد.
بەس تا كەی؟! تا كەی هەموو هەفتەیەك ئەبێت گوێبیستی كوشتنی ژنێكی تر بین بە ناوی كێشەی كۆمەڵایەتی؟ یان بە ناوی شەرەفەوە؟ ئاخر بۆ خاتری خوا چ شەرەفێك لە ژن كوشتندا هەیە؟ وەڵا هیچ شەرەفێك لە ژن كوشتندا نییە.
ئەمەوێت قسەیەك لەدڵەوە بەژنكوژەكان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەو كاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەهەر شوێنێك قسەم بڕوات، ناهێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببنو دەبێ سزای خۆتان وەرگرن، لەهەر كوێیەك بن دەستگیرتان دەكەین. ئەم قسەیە لە من وەربگرن: بەڵێن بێت ناهێڵم ئارام بخەون. وەك داعشێك مامەڵەتان لەگەڵ دەكەین.
چۆن ئێوە بێ رەحمن بەرامبەر ئەو ژنانەی دەیانكوژن، ئاوها بێ رەحم ئەبین بەرامبەرتان، چونكە دڵنیام خەڵكیش لەگەڵمان دەبن و پێیان خۆش دەبێت توندترین سزاتان بدەین، دڵنیام میدیاكارەكانیش پێیان خۆش دەبێت بێ رەحم بین بەرامبەرتان. چونكە ئەوەی ژن ئەكوژێت نە شایەنی رەحمە، نە شایەنی لێبوردنە.
دەبێت بە هەموومان بیری ژن كوشتن روورەش و ریسوا بكەین. كات هاتووە بیری ژن كوشتن لە رەگ و ریشەوە لەكۆمەڵگاكەمان هەڵتەكێنین. بۆ ئەمە، فشاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و چاو و قەڵەمە تیژەكەی نوسەر و رەخنەگر و راگەیاندنكارەكانمان پێویستە. ووتە كاریگەرەكانی مامۆستایانی ئاینیمان پێویستە كە بە بیرمان بهێننەوە ژن كوشتن وەك هەمو كوشتنێكی تر حەرام كراوە.
بەو هیوایەی رۆژێكی وەك ئەمڕۆمان بەسەر نەیەتەوە.
درود بۆ گیانی پاكی ئەو ژنانەی تاكە تاوانیان ژن بوونیان بوو.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04