riklam

چوارەمین دیداری شیعری كوردی یۆتۆبۆری لە سوید بەڕێوەچوو

ئەدەب و هونەر 12:20 PM - 2022-04-11

چوارەمین دیداری شیعری كوردی یۆتۆبۆری بە بەشداریی شاعیران و نووسەرانی كورد لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

چوارەمین دیداری شیعری كوردی "یۆتۆبۆری"  Goteborgلە لایەن كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری، بە بەشداریی شاعیران و نووسەرانی كورد و بە ئامادەبوونی گرووپی دەفی ژنانی یۆتۆبۆری بە هاوكاری موزیكزانی كورد ئاسۆ دیلان بە ئامێری عوود لە رۆژانی 26 و 27 مارسی 2022 لە هۆڵی فۆڵكت هیووس Folkets Hus Hammarkullen لە شاری یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو.

یەكێك لە خاڵە بەرچاوەكانی ئەم رووداوه ئەدەبییه ئامادەبوونی نووسەری گەورەی كورد مامۆستا "عەبدوڵڵا سەراج" له هەر دوو ڕۆژیی دیدارەكەدا بوو.

شەماڵ ئیبڕاهیم زادە وەكوو پێشكەشكارێكی سەركەوتوو چوارەمین دیداری شیعری كوردی یۆتۆبۆری بەڕێوەبرد و هونەرمەند رێبین رەشید كاری دیكۆر و رووناكی ئەنجامدا و هەروەها كاروباری تەكنیكیش لە ئەستۆی نەوزاد باهرەوە بوو.

هونەرمەند عزەت رەئووف وتاری دیدارەكەی خوێندەوە و لە رێوڕەسمی كۆتاییشدا محەمەد قادر لە دەستەی بەڕێوەبەریی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی یۆتۆبۆری خەڵاتی رێزلێنانی بەسەر بەشداربوواندا دابەشكرد.

بەرنامەكانی رۆژی یەكەمی چوارەمین دیداری شیعری كوردی یۆتۆبۆری بە بەشداریی گرووپی دەفی ژنانی یۆتۆبۆری دەستی پێكرد و سابیر سدیق میوانی تایبەتی ئەم دیدارە بوو و بەشداربووانی ئەم رۆژەش بریتی بوون لە، داناز عەبدوالڕەحمان، بنار كەولۆز، رەسوڵ سەفەریانی، كەژاڵ جەلال و خاڵە حەمە.

بەشداربووانی رۆژی دووهەمی ئەم رووداوە گرینگە ئەدەبییەش بریتی بوون لە: بەكر حەبیب، گۆران سدیق، رۆژا ناسر، یاسین مەحموود، سۆزە بەرزەنجی، هیوا رەسوڵ و ئاكۆ محەمەد سابیر.

PUKmedia مەنسوور جیهانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket