نوێنه‌ری خوێندكاران: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بوایه پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی ده‌كه‌وت
کوردستان 05:57 PM - 2022-03-06
نوێنه‌ری خوێندكاران: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هیوای بۆ خوێندكاران گێڕایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غداوه به‌ڵێنی بهخوێندكاراندا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ھه‌رێم پێیان چاویده‌كه‌وێت و به‌دواداچوونی ورد ده‌كات بۆ داواكارییه‌كانیان، رۆژی شه‌ممه 5-3-2022، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كۆبووه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له ھه‌شت سه‌عاتی خایاند، كه نوێنه‌ری خوێندكارانی ناڕازیی سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی (سلێمانی، كه‌ركوك، ھه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ، خانه‌قین دوكان، چوارتا و سه‌یدسادق) تێیدا به‌شداربوون، گفتوگۆی ورد‌و ھه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر بارودۆخی خوێندن و كێشه‌كانی خوێندكاران كرا و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ش كرا كه بۆ به‌شه‌ناوخۆییه‌كان جێبه‌جێكران له‌سه‌ر ئه‌ركی یه‌كێتی و بڕیار له جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی نوێی زانستی درا له‌پێناو پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكان، خوێندكاران و دۆزینه‌وه‌ی ھه‌لی كار بۆ ده‌رچووان.
خوێندكاران زۆر ئازادانه سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان گه‌یاند
ئاژێر كه‌ریم ئه‌حمه‌د خوێندكاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌رله سه‌ره‌تاوه تاكو كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه ئازادییه‌كی ته‌واو به خوێندكاران درابوو تاكو راو سه‌رنجه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن و باس له كێشه‌و كهمو كورتییهكانیان بكه‌ن، وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێزان له ئیداره‌و دارایی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كودستان، كه‌تێیدا خوێندكاران به ئازادییه‌كی ته‌واوه‌وه داواكارییه‌كانیان گه‌یاند.
باس له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و به‌ستنی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی كرا
راشیگه‌یاند: ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی ئه‌و كارانه‌ی كه تائێستا له چاكسازیی كردن له به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی ناو زانكۆكاندا كراون، باس له‌وه‌كرا كه له‌ئاینده‌دا ناو هۆڵه‌كانی خوێندنیش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكاران سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان گه‌یانده وه‌زیری خوێندنی باڵا، بۆ زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكان و به‌ستنی چه‌ندین كۆنفرانسی زانستی و چۆنێتی كاركردنی به‌رده‌وامی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها زانكۆكانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بهڵێنیدا پشتگیرییه‌كانی بۆ خوێندكاران زیاتر ده‌بێت
وتیشی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه پشتگیرییه‌كانی بۆ خوێندكاران زیاتر ده‌بێت و له رابردوشدا چۆن ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به خوێندكارانی دابوو جێبه‌جێی كرد، له ئاینده‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تكردنی زیاتری خوێندكاران بێ جیاوازی ئینتیمای حزبی و ئایدۆلۆژی، بافڵ تاڵه‌بانی جهتیشیكردهوه، كه ئه‌م خوێندكارانه‌ی ئێستا پاشه‌ڕۆژی میلله‌ته‌كه‌مانن و ئه‌وانن له ئاینده‌دا ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه ده‌به‌ن بۆیه له ئێستادا بێ جیاوازی فیكری و ئینتما بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو هه‌میشه پشتیوان و هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی خوێندكاران ده‌بێت.
هه‌وڵده‌درێت هه‌لی كار بۆ خوێندكاران بڕه‌خسێنرێت
هه‌روه‌ها ژێوار كارزان عه‌بدوڵڵا خوێندكار له زانكۆی راپه‌ڕین، كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خوێندكاران له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ده‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ خوێندكاران، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رووبه‌ڕو له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كۆبووه‌وه‌و بهڵێنیدا به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان، دواتر له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ خوێندكاران برده‌سه‌ر، دوێنێش به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم و به‌رپرسان له ئیداره‌ی گشتی و دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه زۆر به ئازادانه خوێندكاران به‌بێ جیاوازی له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه گوێیان لێ‌گیراو راو سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان خسته‌ڕوو.
وتیشی: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بهڵێنیدا سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه‌و كهموكورییانهی كه تائێستا ماون چاره‌سه‌ریان بكات، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هه‌میشه وه‌ك چۆن له رابردودا پشتیوانی خوێندكاران بووه له ئاینده‌شدا پشتیوان و هاوكاری خوێندكاران ده‌بێت، بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختیشیكرده‌وه كه تاكو ته‌نها گرفتێكی خوێندكاران مابێت به‌ڕێزیان ناوه‌ستن و چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ن.
كاره‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هیوایه‌كی نوێی به خوێندكاران به‌خشییه‌وه
په‌سه‌ند نه‌به‌رد والی خوێندكاری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خوێندكاران له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی خوێندكاران له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ماوه‌ی زیاتر له 8 سه‌عاتی خایاند، له‌راستیدا جیاواز له كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو كه خوێندكاران دڵپڕو توڕه بوون، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره خوێندكاران به‌دڵی خۆشهوهو به هێمنی هاتنه ناوهۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، ئه‌مه بۆخۆی نیشانه‌ی دیاری ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێشتر، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به خوێندكارانی دابوو سه‌رجه‌میانی جێبهجێكردبو كه خۆی له چاككردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دابه‌شكردنی ده‌رماڵه‌و چه‌ند داواكارییه‌كی تر ده‌بینییه‌وه كه خوێندكاران له‌و كاته‌دا هه‌یان بوو، وتیشی: له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوێندكاران به گڕو تین و ئومێدێكی زۆره‌وه ده‌بینران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئازادانه راو سه‌رنج و تێبینییهكانی خۆیان گه‌یانده بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كانی تایبه‌ت به خوێندكاران و سیستمی خوێندن و كه‌موكورتییه‌كانی خوێندكاران به‌گشتی.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: ئێوه‌ی خوێندكاران به ئازادانه و بێ هیچ سانسۆرێك رای خۆتان له‌سه‌ر كۆی شته‌كان بڵێین ئێمه‌ش گوێتان لێده‌گرین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین، وتیشی: من له رابردودا چه‌ند به‌ڵێنێكم به خوێندكاران‌دا، كه ده‌بێت خوێندكار ئازادبێت له ده‌ربڕینی راو سه‌رنج و تێبینییهكانی و داواكارییه‌كانی به ئازادانه بگه‌یه‌نێت.
بێ ئینتمای حزبی و حكومی و جیاوازی فیكر‌و ئایدۆلۆژیا گوێ له‌هه‌موو خوێندكاران گیرا
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێدا 132 نوێنه‌ر له ناو كۆبوونهوهكهدابوون كه له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی هه‌ردووپارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پێكهاتبوون، به‌بێ گوێدانه ئینتیمای حزبی و حكومی و فیكر‌و ئایدۆلۆژیا، له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه گوێ له راو سه‌رنجه‌كانیان و داواكارییه‌كانیان گیرا، هه‌روه‌ها وتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه پڕۆژه‌ی زۆر گرنگی بۆ خوێندكاران پێیه بۆئه‌وه‌ی بخرێنه‌سه‌ر كار، له‌رێگه‌ی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانه‌وه .
راشیگه‌یاند: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی: من به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری خوێندكاران ده‌بم و پشتگیری و هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی پرۆژه‌كانیان ده‌بم و خوێندكاران ده‌توانن هه‌میشه‌و بێ هیچ به‌ربه‌ستێك په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن تاكو بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
خوێندكاران هه‌ڵوێسته‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رز ده‌نرخێنین
وتیشی: وه‌ك خوێندكاران هه‌ڵوێسته‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رز ده‌نرخێنین و ئه‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگه‌وه هاتن و هاوكارییه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌بوایه بۆ خوێندكاران ئه‌گه‌رێكی زۆربوو پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ په‌كی بكه‌وێت، ئه‌توانین بڵێین هیوایه‌كی بۆ خوێندكاران گێڕایه‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ جارێكی تر گڕوتینێكی تری به خوێندكاران به‌خشییه‌وه كه هیوایان به‌دوارۆژی خۆیان و خوێندنه‌كه‌یان هه‌بێت و هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا بتوانن بڕوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ستبهێنن و به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌رێگه‌ی بروانامه‌و ئه‌و پسپۆڕیی و زانسته‌ی وه‌ریان گرتووه خزمه‌ت به میلله‌ت و وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، وتیشی: من هیچ ئینتمایه‌كی حزبیم نییه‌و بێ لایه‌نم، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم تاكه كه‌سێك كه له‌رابردو ئێستادا خزمه‌تی ته‌واوی به خوێندكاران كردووه‌و گوێی له داواكارییه‌كانیان گرتووه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بووه.
له ئاینده‌دا چی بۆ خوێندكاران بكرێت
زانا عه‌لی جه‌لال نوێنه‌ری خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خوێندكاران له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به PUKmedia ی رایگه‌یاند: لهكۆبوونهكهماندا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 9 سه‌عاتی خایاند، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی گوێی له‌سه‌رجه‌م تێبینی و سه‌رنج و داواكارییه‌كانی خوێندكارانی به‌شداربوو گرت، هه‌روه‌ها خوێندكاران به ئازادانه داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته به‌رێزیان كه له ئاینده‌دا چی بكرێت بۆیان.
وتیشی: به‌ده‌ر له خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و خومهتگوزارییهكانی تر، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: كه خوێندكاران چه‌ند كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامبده‌ن له‌گه‌ڵ زانكۆ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌رێگه‌ی نوسینگه‌كه‌ی خۆیه‌وه پشتگیری و هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی خوێندكاران ده‌كرێت، هه‌تا هه‌وڵ ده‌دات هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ خوێندكاران ده‌سته‌به‌ر بكات.
داڕشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو خوێندكارێك بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لهتهوهێكی تردا باس له رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و خوێندكاران كرا، كه تێیدا راو سه‌رنجی خوێندكاران له‌و باره‌یه‌وه وه‌رگیرا ، كه له ئاینده‌دا كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به چ شێوازێك داڕێژرێته‌وه كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو خوێندكارێك بێت و هه‌موو خوێندكاران به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیانی بزانن.
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07