riklam

قوباد تاڵەبانی: بونی ژنێک بەسەرۆکی شارەوانی جێگەی شانازییە

کوردستان 03:50 PM - 2022-02-10

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پۆستێکیدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی: لە مێژووی ٢٣٧ ساڵەی سلێمانیدا بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی شارەوانی و بۆ من جێگەی شانازییە کە لەسەردەمی كاری ئێمەدا خاتوونێك ئەم پۆستەی وەرگرتووە.


لە مێژووی ٢٣٧ ساڵەی سلێمانیدا بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی شارەوانی. 


ئەگەرچی ڕەنگە بۆ هەندێک ئەمە ڕووداوێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ من جێگەی شانازییە کە لەسەردەمی كاری ئێمەدا خاتوونێك ئەم پۆستەی وەرگرتووە. متمانەم بە لەیلاخان هەیە کاری جوان بکات و لە زۆرێک لەوانەی پێش خۆی سەرکەوتووتر بێت.


ئەوەی پەیوەندی بەئێمەوە هەیە، بەڵێن دەدەین پێكەوە كاری جددی بكەین بۆ خزمەتکردنی زیاتر و نەهێشتنی زیادەڕۆیی و سەرپێچی یاسایی لە سنووری شارەوانی سلێمانیدا، هەتا بەندەش لە ئەركدابم هەموو توانا و هەوڵێك دەخەمەگەڕ لەپێناو پێشخستنی ژنان و کچانمان و بە شایستەیان دەزانین بگەن بە پۆستە باڵاکان چ لە کەرتی حکومی بێت یاخود کەرتی تایبەت، تا پێمان بکرێت پشتیوانیان دەبین.


لە پەیجی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket