riklam

ژنێك بەدەستڕێی گوللە دەكوژرێت

کوردستان 11:40 AM - 2022-02-09

لەكۆیە ژنێك بەدەستڕێژی گوللە كوژراو تەندروستیش دەڵێت: تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوەو هیچ كەسێك بۆ وەرگرتنەوەی نەهاتووە.
بەیانی ئەمڕۆ 9ی 2ی 2022 لەنزیك مزگەوتی مەلای گەورەی كۆیە  دەنگی دەستڕێژی گوللە بیستراو دواتریش دەركەوت كە ژنێكە كوژراوە.
لەبارەی رووداوەكەشەوە،هاوكار عەلی  بەوتەبێژی تەندروستی كۆیە بە PUKmediaی راگەیاند: ئەو ژنەی كوژراو ناوی (س.خ.ڕ)ەو تەمەنی 26ساڵەو  تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كۆیە كراوە، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەكەی.
PUKmedia كاروان نازم - كۆیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket