riklam

هه‌رێم .. سێ سه‌نته‌ری ده‌روونی ده‌كرێنه‌وه‌

کوردستان 01:04 PM - 2022-02-08

له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك سێ سه‌نته‌ری ده‌روونی بۆ تووشبوان به‌ نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاریان ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئێستا هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

وتیشی: له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ و پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و به‌ مه‌به‌رستی خزمه‌تكردنی زیاتری توشبووانی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌‌كان له ‌هه‌رێمی كوردستان و به ‌هاوكاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم، ڕێك كه‌وتین بۆ كردنه‌وه‌ی سێ سه‌نته‌ری چاره‌سازیی ده‌روونی له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، سه‌نته‌ره‌كان تایبه‌ت ده‌بن به‌ ئافره‌تان و ئێستا شوێنی مه‌به‌ست بۆ كردنه‌وه‌یان دیاری كراوه‌ و سه‌نته‌ره‌كان هه‌م بۆ مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان و هه‌م بۆ چاره‌سه‌ركردنیشیان به‌كار دێت، واته‌ هه‌ر سه‌نته‌رێك ستافێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان ده‌بێت و له‌ ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا ڕێكاره‌ یاسایی و ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كۆتایی دێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ''بێ گومان كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ ڕۆڵی باشی ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشانی ده‌روونی، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌بوونی شوێنی پێوست و گونجاو بۆ له‌خۆگرتن و مانه‌وه‌ی توشبووه‌كان، یه‌كێك له‌ كێشه‌ سه‌ركییه‌كان بووه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌تی كار وه‌ك ئیشی سه‌ره‌كیی خۆی ئه‌م سه‌نته‌رانه‌ی كرده‌وه‌ و كه‌ بێ گومان ده‌توانن له‌ داهاتوودا خزمه‌تێكی باش بكه‌ن".
PUKmedia بیلان بارزان- هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket