riklam

له‌ژێر ناونیشانی ڕۆشنبیری ژن و مێرد خێزان له‌هه‌ڵوه‌شان ده‌پارێزێت پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان 06:36 PM - 2022-01-29

ئه‌مڕۆ 29-1-2022 رێكخراوی دیالۆگ و كلتور به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تۆڕی باڵیۆزانی ئاشتی له‌ عیراق و به‌شی یاسا له‌زانكۆی جیهان، هه‌ڵسان به‌سازدانی پانێڵێك له‌ژێر ناونیشانی " ڕۆشنبیری ژن و مێرد خێزان له‌هه‌ڵوه‌شان ده‌پارێزێت.

پانێڵه‌كه‌ به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر كامه‌ران ره‌سوڵ سعید (دادوه‌ری دادگای باری كه‌سێتی) و م.نجم الدین قادر ( سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان-لقی سلێمانی) و دكتۆر نوری حه‌مه‌ سعید ( مامۆستا له‌ زانكۆی جیهان- به‌شی یاسا) و دكتۆره‌ سۆزان عثمان ( مامۆستا له‌ به‌شی یاسا له‌ زانكۆی سلێمانی ) به‌ڕێوه‌چوو.

‎ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌پانێڵه‌كه‌دا تاوتوێكرا بریتیبوون له‌...

‎1.  ئه‌و هۆكاره‌ پراكتیكیه‌كانی كه‌ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌  (الطلاق)، و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان
‎2.  حوكمی طلاق له‌ ئیسلامدا و، ڕۆڵی لیژنه‌كانی فتوی له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ (الطلاق) 
‎3. هۆكاره‌ یاساییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ (الطلاق) و چۆنێتی چاره‌سه‌ره‌كان
‎4.  مافی ژن له‌كه‌یسی جیابوونه‌وه‌

‎له‌كۆتایدا له‌لایه‌ن ئاماده‌كارانی پانێڵه‌كه‌وه‌ زۆر سوپاسی پانێڵیسته‌كان و به‌شداربووان كراو هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن. 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket