داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی پشووه‌كانی نه‌ورۆز ده‌كرێت
کوردستان 04:31 PM - 2022-01-29
به‌هۆی زۆری پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و ئاسته‌نگه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ماوه‌ی زیاترله 35 رۆژه جگه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌وامی خوێندگاكان له‌هه‌رێمی كوردستان راگیراوه، سه‌رپه‌رشتیارێكی په‌روه‌رده‌یش هۆشداریی ده‌دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پشووه‌كان مانگی ئازار‌و نه‌ورۆز كه‌م نه‌كرێنه‌وه ناتوانرێت پرۆگرامی ئه‌مساڵی خوێندن ته‌واو بكرێت.
عیسا حسێن سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵ، كه زیاتر له 10 رۆژی خایاند بڕیاێكی هه‌ڵه‌بوو نه‌ده‌بوو بدرێت، چونكه راگه‌یاندنی ئه‌و پشووه كه به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م و خراپی كه‌شوهه‌وا بۆ 35 رۆژ درێژه‌ی كێشا.
وتیشی: دابڕانی خوێندكاران له‌خوێندن بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌مانگێك، وایكرد پلان و به‌رنامه‌ی ده‌وامی خوێندن گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت و نه‌توانرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه دانراوه جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ته‌واوكردنی پرۆگرامی خوێنده‌وه هه‌یه.
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی په‌روه‌ره‌ده راشیگه‌یاند: ئێستاش ئه‌گه‌ر پشووه‌كانی داهاتوو، به‌تایبه‌تی له مانگی ئازار‌و نه‌ورۆز كه‌م نه‌كرێنه‌وه، ناتوانرێت پرۆگرامی ئه‌مساڵی خوێندن ته‌واوبكرێت، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌یه بكاته‌وه، كه كه‌رتی په‌روه‌رده به‌هۆی پشووكانی سه‌ری ساڵ له‌ده‌ستی چووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌دووساڵی رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه زیانێكی زۆر به كه‌رتی په‌روه‌رده كه‌وت، بۆیه ناكرێت به هیچ بیانویه‌ك پرۆسه‌ی په‌روه‌رده په‌كبخرێت و كاتی زیاتر بهفیرۆبدرێت.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07