riklam

​ یەكێتی پێداویستییەكانی پەروەردە دابین دەكات

کوردستان 05:48 PM - 2022-01-24

مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتی بڕێكی زۆر پێداویستی بۆ پەروەردەی پارێزگای سلێمانی دابین دەكات تا بەسەر خوێندنگەكاندا دابەشبكرێت.  
مامۆستا عومەر حەمە ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی بە PUKmediaی راگەیاند: بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ خوێندنگەگان، یاداشتێكمان ئاڕاستەی شاناز ئیبراهم ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی كردو داواكارییەكەمان جێبەجێ كرا.
وتیشی: مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداویستییەكانی بۆ كڕین كە پێكهاتوون لە 750 رەحلە بۆ خوێندكاران كە هەر رەحلەیەكیان بۆ دوو خوێندكار دەبێت لەگەڵ 750 وایت بۆردی نوسین و 67 سۆپا.
جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی راشیگەیاند: پێداویستییەكان گەیشتوەتە كۆگاكان و بڕیارە سبەینێ بەسەر پەروەردەكانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا دابەشبكرێت.
دابینكردنی پێداویستی بۆ پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە پێشتر بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەكۆیەو راپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان نوێكرانەوەو سەرجەم پێداویستییەكانیان بۆ دابینكرا.  
PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket