سێ خوشك.. ئیمپراتۆرەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی
وەرزش 02:12 PM - 2021-12-29
سێ خوشك لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی لە ماوەی دوو رۆژدا نۆ مێداڵیای زێڕی و سێ مەدالیای زیویان بەدەستهێنا.
لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی وڵاتانی عەرەبی، كەلە شەقڵاوە بەرێوەدەچێت لە رۆژی دووەمی پاڵەوانێتییەكە لەسەر ئاستی كچان ئیناس موحسین لەسەر ئاستی لاوان شەش مێداڵیای زێڕی بۆ عیراق بەدەستهێنا، ئەو كچە كوردە كە لە ریزی یانەی هەولێر یاریی دەكات شەش مێداڵیای زێڕی بردەوە و رۆژێكی مێژوویی بەڕێكرد.
رۆژی دووشەممەش ئیسرا موحسین خوشكی ئیناس لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان لە هەمان پاڵەوانێتی سێ مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا.
ئەمرۆش چوار شەممە ئۆشین موحسین خوشكی ئیسرا و ئیناس لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بەشداریی پاڵەوانێتییەكەی كرد و سێ میدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عەرەبیدا بردەوە.
پرۆفایلی هەر سێ یاریزان لە ماوەی رابردوو لە بەشدارە دەرەكيیە رەسمیيەكان لەگەڵ هەڵبژاردەی عيراق لە پاڵەوانێتییەكانی دەرەوە:
ئۆشین موحسین عەزیز
لەدایكبوون -1998
بەشدارییە دەرەكییەكانی وەك یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق
پاڵەوانێتی عەرەب 2010هەولێر
پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا 2018 بەحرەین 3زێر لاوان 3زێر پێشكەوتووان ،پاڵەوانێتی عەرەب 2019 ئەردەن 1برۆنز.
ئیناس موحسین عەزیز
لەدایكبوون-2002، بەشدارییە دەرەكییەكانی وەك یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا 2018 بەحرەین 3زێر تازەپێگەیشتوان 3زێر لاوان 3زێر پێشكەوتووان پاڵەوانێتی عەرەب 2019 ئەردەن9زێر -لاوان و پێشكەوتوان.
ئیسرا موحسین عەزیز ساڵی 2000 لە دایكبووە، بەشدارییە دەرەكییەكانی وەك یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا2018 بەحرەین 3زێر تازەپێگەیشتوان پاڵەوانێتی عەرەب 2019ئەردەن 9زێر -لاوان و پێشكەوتوان.
PUKmedia هەرێز جەمال
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
03:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵاتدا بەردەوام دەبێت
کوردستان 05:23 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-03 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ فەریق تاڵەبانی
پرسەنامە 01:57 PM - 2024-05-03 -
مەکتەبی سکرتارییەت: یەکێتی بە شانازییەوە لە رابردووی تێکۆشەرەکانی دەڕوانێت
ی ن ک 01:56 PM - 2024-05-03 -
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 01:22 PM - 2024-05-03