riklam

تاقانه‌ كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی ئێران له‌ پاڵه‌وانێتی جیهانه‌

کوردستان 11:10 AM - 2021-12-13

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی ئافره‌تانی ئێران كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌هێزترین هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا به‌شداره‌ له‌ پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی جیهان كه‌ یارییه‌كانی له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێكهاته‌ی ئێران له‌م پاله‌وانێتییه‌ تۆپی یاریزانه‌ به‌هێزه‌كانی له‌ خۆ گرتووه‌و له‌ نێو یارزیانه‌كانیشی ته‌نیا كوردێكی تێدایه‌ ئه‌ویش شقه‌یاع باپیریه‌ كه‌ یاریزانی یانه‌ی ئه‌سفه‌هانیشه‌.

باپیری كه‌ ساڵی ١٩٩١ له‌ سنه‌ دایكبووه‌، ئێستا به‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ سوپه‌ره‌كان ده‌ناسێنرێت له‌ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و چواره‌م گۆلكاری كیشوه‌ری ئاسیایه‌و وه‌رزی رابردووش بۆ یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر یاریكردوو بووه‌ گۆڵكاری خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عیراق. 

PUKmedia هه‌رێز جه‌مال 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket