riklam

هاوڕێیانی گەزیزە (دۆزەخێک بوو) نمایشدەکەن

کوردستان 02:31 PM - 2021-12-06

بە شانۆیی دۆزەخێک بوو هونەرمەند گەزیزە عومەرو بەشی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە دێنەوە سەر تەختەی شانۆو پەیامێک دەگەیەنین.

هونەرمەند گەزیزە عومەر لەنوێترین كاریدا كە لەنوسین و دەرهێنانی خۆیەتی دوبارە بەبینەرەكانی دەگاتەوە، بەلام ئەمجارە لە پەیامێكی نوێداو لەسەر پرسێكی گرنگی نەتەوەی كورد كە ژنانی رزگاربووی دەستی داعشە كاردەكات کەھاوکاتە لەگەل ھەفتەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

رۆژی 9-12-2021 لەتەلاری هونەر شانۆیی (دۆزەخێك بوو) نمایش دەکرێت کە نوێترین بەرهەمی تیپی شانۆی هاورێیانی گەزیزەیە بەهاوكاری بەرێوبەرێتی گشتی رۆشنبیری ‌و هونەر و بەسەرپەرشتی بەشی جێندەری نوسینگەی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ئەم شانۆییە تەنها بۆ یەک رۆژ و لە هۆڵی چێوار لە تەلاری هونەر نمایش دەکرێت، سەعات ٤ی پاشنیوەڕۆ.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket