}

ڕاگه‌یه‌نراوێك لـه‌ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌

کوردستان 09:43 PM - 2021-12-04

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ،كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، هه‌نگاوی جددی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی به‌ركه‌وتووان و لادانی ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی راسته‌قینه‌ نین و تۆمار كردنی ئه‌وانه‌ی به‌ فیعلی به‌ركه‌وته‌ن و تۆمار نه‌كراون، ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

 
 به‌ركه‌وتووانی كیمیاباران "شه‌هیدانی زیندوو" 

پاش ئه‌وه‌ی له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڕیاردرا بوو به‌ بڕینی مینحه‌ی ئه‌و به‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌ موچه‌ی دیكه‌یان هه‌یه‌ وه‌ سه‌رپشك كردنیان به‌ دیاری كردنی یه‌كێك له‌ مووچه‌كـــان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ركه‌وتووانی كیمیاباران له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رێكه‌وتی ٢٠ـی ١١ ئه‌نجامماندا و یاداشتیكمان ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی داواكاریه‌كانمان، پاش هه‌وڵی چڕ و بێ وچانی كۆمه‌ڵه‌كه‌مـــان توانیمان بگه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی بتوانین راگرتنی مینحه‌كان ڕابگرین و ئاماده‌كاری ته‌واویش كراوه‌ بۆ دانیشتنمان له‌ گه‌ڵ لیژنه‌كـــانی "یاسایی ، ته‌ندروستی ، شه‌هیدان"ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌لًَ نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ و شوێنه‌ كیمیاباران كراوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌ی یاسایی گونجاو بۆ:
١. ڕاگرتنی بڕینی مینحه‌ی به‌ركه‌وتووان 
٢.ئاوڕدانه‌وه‌ی ته‌واو له‌ ناله‌باری دۆخیان و كۆتایی هێنان به‌ په‌راوێز خستنیان.
 ٣.هه‌نگاوی جیدی بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ لیستی به‌ركه‌وتووان و لادانی ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی راسته‌قینه‌ نین و تۆمار كردنی ئه‌وانه‌ی به‌ فیعلی به‌ركه‌وته‌ن و تۆمار نه‌كراون.

بۆیه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین هه‌ڵوێستی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاده‌گه‌رین بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كـــانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌ ئاماژه‌ پێدراوه‌مـــان.

  كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
     ٤ی ١٢ی ٢٠٢١

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket