نەهامەتیەکانی ژنی کورد لە کورتە فیلمێکی کوردساتدا
کوردستان 08:55 PM - 2021-12-02
دەزگای میدیایی کوردستان کورتە فلمی میرۆرس ( ئاوێنەکان) لە نوسین و دەرهێنانی سۆنیا جەلیل زەنگەنە بەرهەمدەهێنێت.
سۆنیای دەرهێنەر بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: فیلمی میرۆرس لەلایەن دەزگای میدیایی کورساتەوە بەرهەمهێنراوە بەئامانجی ئەوەی کە بتوانین بەشێک لە نەهامەتیەکانی ژنی کورد بخەینەڕو لەگەڵ ئەوەشدا یەکێک بێت لەو چالاکیانەی لە 16 ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندو تیژی دژی ژناندا ئێمە پیشانی بدەین بەم کارە بەشێک بین لەوژنانەی ستەمیان لێکراوەو لەهەمان کاتیشدا بە ژنان و کچان بڵێین کە هێڵێک هەیە کە 119 یە هەرکاتێک ڕووبەڕوی توندوتیژی جەستەییو دەرونی بونەوە ئەتوانن پەیوەندی بکەن بەو هێڵەوە.
سۆنیا زەنگەنە وتیشی: ئەم فیلمە لەلایەن نەجیب تاهیر وێنە گیراوەو کاری مۆنتاچ و کەلەرینیشی لەلایەن کۆژین نەوزادەوە بۆ کراوە هەریەکە لە ڕۆزا جەمال غەمبار و سیروان عەبدولکەریم کاری نواندنیان بۆ کردووە و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بونەوەی توندو تیژیش هاوکارمان بون لەم کارەدا، کاری ساوند دیزاینی لەلایەن سورێن ناتق-ەوە بۆ کراوە، کاری دەنگی لەلایەن بابان سۆرانەوە بۆ کراوەو کاری ڕوناکیش لەلایەن ئاکار سابیرو ڕێکان جەوهەرە.
باک ستەیجی کارەکەش لەلایەن ئارۆ نەجیبەوە ئەنجامدراوە
ئەم فلمە شەو هەینی سەعات 9 و 40 دەقیقە لە سەرشاشەی کوردسات پەخش دەکرێت.
PUKmedia کۆچەر عومەر
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07