توندوتیژی پێشێلكردنی مافی مرۆڤه
بیروڕا 09:25 AM - 2021-11-29
توندوتیژی پێشێلكردنی مافی مرۆڤه، لێره‌دا توندوتیژیهكه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زییه، بۆیه بڕه‌كه‌ی زۆرتر ده‌بێت، چونكه به‌رپه‌رچدانه‌وه لاوازه به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه.
هه‌روه‌ها چه‌ند فۆرمێكی وه‌رگرتوه، له نێو هه‌ندێك خێزاندا ده‌بینین مافه‌كان له ئافره‌ت دزراون، یان ده‌ستدرێژی ده‌روونی له‌ڕووی سۆزدارییه‌وه، لاقه‌كردنی دڕندانه‌ی كچان (منداڵان) به شێوه‌یه‌ك له خودا ناترسێت چجای یاساكان. ده‌ستدرێژیكردن به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه، تاوانه‌كانی هه‌ندێكیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و زۆربه‌شیان به بیانووی نه‌ریته هه‌ڵه‌كانی شه‌ره‌ف له نێو خێڵه‌كاندا داده‌پۆشرێن و نا‌وێرن باسیان بكه‌ن و یاساش هه‌ر له دووره‌وه لێیان ده‌ڕوانێت. كاری زۆره‌ملێ و كرداره سێكسییه‌كان به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ژنان نایه‌نه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی توندوتیژی له ناو كۆمه‌ڵگا و له ناو دامه‌زراوه دهوڵهتییهكاندا و له‌هه‌ر شوێنێك هه‌یه كه ژنانی لێبن بۆ بازرگانیكردن به‌جه‌سته‌یانه‌وه بێگوێدانه لایه‌نی ده‌روونی و سۆزداریان.
توندوتیژی له پشت په‌رده‌ی به‌رپرسانه‌وه، كه‌سێك نییه زلله‌یه‌كیان لێ‌بدا بۆ ئه‌وه‌ی مێشكیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، له‌وڵاتی ئێمه‌شدا "عێراق" بارودۆخه‌كه دوای جه‌نگ خراپتر بوو، له‌هه‌موو ململانێیه‌كی خێڵه‌كیدا یان له نێو حیزبه‌كاندا، ژنان به بارمته گیراون و قوربانی و كه‌ره‌سته‌ی ئاڵوگۆڕن. فڕێنراوی ده‌ستی داعش و گروپه چه‌كداره‌كانن، قوربانی به‌زۆر به‌شوودان و چه‌ندین شێوه‌ی دیكه‌ن.
نابێت خۆمان نادیده بگرین له حاڵه‌ته‌كانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی سۆزداری ژنان له نێو خێزان و دۆستان و په‌یوه‌ندیه نهێنیه‌كان كه زاده‌ی گفته درۆینهكانن، لێره‌دا له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه زیانیان پێده‌گات و له‌ترسی ناوزڕاندنی كه‌سوكار یان ئه‌نجامده‌ره‌كه بێده‌نگیی لێده‌كرێت. هه‌موو ئه‌مانه به كورتی به‌و هۆكاره‌یه كه هۆشیاری و لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وڵه‌تیه‌كان له مه‌ترسی ئه‌م بابه‌ته ئاگادارنین .
ئێمه كه لێره و له‌وێ ده‌رباره‌ی مافه‌كان ده‌دوێین و ده‌نوسین، پێویسته له نزیكترین خاڵه‌وه، له ماڵه‌كانمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، كچان له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه فێری مافه‌كانیان بكه‌ین، فێریان بكه‌ین ده‌ستدرێژی چییه و چۆن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن و بێده‌نگ نه‌بن و له باسكردنی ئه‌وه نه‌ترسن كه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
(ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك خوازیاری ئاینده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتو و ئاشتی بێت بۆ وڵاته‌كه‌ی، ده‌بێت له نێوان ژن و پیاودا یه‌كسانی فه‌راهه‌م بكات).
جیلان ڕیاز
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سه‌رۆك بافڵ: ئه‌ركی هه‌موومانه وڵات له‌ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07