riklam

ژنە كوردێك بە باشترین مامۆستای جیهان هەڵدەبژێردرێت

کوردستان 11:51 AM - 2021-11-01

رێكخراوی یونسكۆ مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای لە  شاری بیجار  بە باشترین ماموستای جیهان هەلبژارد.

مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای مامۆستای ماتماتیك و زمانی فارسی و هونەر و زانستی خوێندنگەی سەرەتایی 14ی خورادادە، جگە لەوەش زۆر جار ھاوكاری خوێندكارانی كردووە لە دابینكردنی پارە و چارەسەری پزیشكی.

مامۆستا سورەیا موتەهەرنیای دەڵێت: سێ پاڵنەری سەرەكی هەیە لە ژیانیدا كە بریتین لە: خوێندن، گرنگیدان بە لاوازەكان و خواستی رۆڵگێڕان لە برەودان بە كۆمەڵگە.

دەشڵێت، كە زانكۆم تەواوكرد لە گوندێكی دوورەدەستی پارێزگای سنە- ی پایتەختی كوردستان بووم بە مامۆستا، هەر لەوێش یەكەم ھەوڵی  تیمار كردنمدا كە كچێكی گەنج بوو لە سووتانی ماڵەكەیاندا سووتا بوو.

ئەو پێی وایە كە گەورەترین دەستكەوتی كەمكردنەوەی ژمارەی رێژەی نەخوێندەوارییە بۆ نزیك  ژێر سفر، بۆ ماوەی دوو ساڵیش یەك لەدوای یەك بە باشترین مامۆستا لە ئێران دەستنیشانكراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket