riklam

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە قوباد تاڵەبانی دەکات

کوردستان 07:12 PM - 2021-10-11

دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق  ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ۱۱ی ۱٠ی ۲٠۲۱ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەل قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان ئەنجامدا و پێکەوە تاوتوێی شێوازی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرد. 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دکتۆر بەرهەم ساڵح بەبۆنەی کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان و سەرانسەری عیراق، پیرۆزبایی لەسەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستان کرد و پێکەوە هەڵبژاردنەکەیان بەسەرکەوتوو ناوبرد.

لەو پەیوەندییەدا جەختکرایەوە کەپێویستە هێز و لایەنە سیاسیەکان گفتوگۆکانیان دەستپێ بکەن وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی ئایندە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و هیوایان خواست ئەم هەنگاوە بەخێر و خۆشی گەلی عیراق بکەوێتەوە.

 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket