riklam

كۆمسیۆن كاتی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ئاواره‌كانی راگه‌یاند

عیراق 05:22 PM - 2021-09-19

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان له‌ رۆژی 8 ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بنراس ئه‌بو سوده‌ یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی ره‌سمی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئه‌و بنكانه‌ی ده‌نگدان ئاشكرا ده‌كات كه‌ ده‌نگدانی تایبه‌تی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌و پێیه‌ش ده‌نگدانی تایبه‌تی و ئاواره‌كان له‌ رۆژی 8 ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، وتیشی: ده‌نگدانی تایبه‌ت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان و زیندانییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ .

راشیگه‌یاند: كۆمسیۆن ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه‌ كه‌ له‌ رۆژی 22 ی ئه‌یلوله‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م عیراق به‌ ئاماده‌بوونی كۆمپانیایه‌كی كۆری كه‌ ئامێره‌كانی ده‌نگدانی دروستكردووه‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیایه‌كی ئه‌‌ڵمانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكنینی ئامێره‌كان به‌ چاودێری وردی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ند رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌‌تی بۆ دڵنیابونه‌وه‌، ئامێره‌كانی ده‌نگدان تاقیده‌كرێنه‌وه‌.

وتیشی: پرۆسه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری وردو راسته‌وخۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌زگای تایبه‌ت به‌ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia تایبه‌ت 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket