riklam

تەقەكەرێك دەستگیركرا

کوردستان 02:47 PM - 2021-09-15

پۆلیسی‌ سلێمانی دەستگیركردنی تەقەكەرێكی راگەیاند كە تۆمەتبارە بە تەقەكردن‌ لە دوو هاوڵاتی‌ و برینداركردنیان.

لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی گەیشتووەتە PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاندووە: دوای‌ ئەوەی‌ رووداوێكی‌ تەقەكردن لەكۆمەڵگەی‌ قەرەناو روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد.

ئەوەش راگەیەنراوە: هەمان شەو توانرا تۆمەتبارەكە لە لایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ قەرەناو بەهاوكاری‌ بنكەی‌ ئاسایشی‌ قەرەناو دەستگیر بكەن.

لەئێستادا تۆمەتبار (ش، ع، م) بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەكانی‌ (405) و (31) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket