}

وه‌زیری دارایی سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كات

کوردستان 02:55 PM - 2021-09-07

وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 7ی ئه‌یلولی 2021 ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری به‌ یاوه‌ری دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشینی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری و دكتۆر عبدولحه‌كیم خسره‌و  له‌گه‌ڵ جێگری به‌رێوبه‌ری خانه‌نشینی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ ، به‌وردی تاوتوێی پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی به‌ خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌كانی كرد.

وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، یاسایی چاكسازی جیاوازی له‌ نێوان هیچ پله‌ و پۆستێك ناكات ده‌بێت هه‌موومان پابه‌ندی یاسای چاكسازی بین.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌زیری دارایی و وه‌فدی یاوه‌ری سه‌ردانی به‌شه‌كانی خانه‌نشینی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ گوێی له‌ سه‌ردانیكه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوبه‌راتیه‌كه‌ گرت. به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌ هه‌مووماندا " ئێمه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی ئێوه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسایی چاكسازی ببێته‌ چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵاتی." 

PUKmedia وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو