riklam

ئه‌وروپا مه‌رجه‌كانی بۆ داننان به‌ تاڵیباندا ئاشكرا ده‌كات

جیهان 04:25 PM - 2021-09-05

یه‌كێتی ئه‌وروپا 5 مه‌رج بۆ دانپێدانان به‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دیاری ده‌كات.

 یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه‌، چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه‌ بۆ داننان به‌ بزوتنه‌وه‌ی تاڵیباندا له‌ ئه‌فغانستان، مه‌رجی یه‌كه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاكی ئه‌فغانستان نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دروستكردن و ناردنی تیرۆرستان بۆ وڵاتان، ھه‌وره‌ھا رێز له‌ مافی مرۆڤ و ژنان و سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بگیرێت، مه‌رجی سێیه‌میشیان پێكھێنانی حكومه‌تێكی راگوزه‌رییه‌. 

دوور مه‌رجی كۆتای یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ بدرێت به‌ گه‌یاندنی ھاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیه‌، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی تاڵیبان سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بیانییه‌كان و ئه‌و ھاووڵاتییه‌ ئه‌فغانییانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌. 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket