riklam

ئێران.. لە 24 سەعاتدا 709 تووشبووی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

جیهان 03:26 PM - 2021-08-24

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 709 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 40 هەزار و 623 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 709 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاندووە تا ئێستا چوارملیۆن و 756 هەزار و 394 كەس تووشی كۆرۆنابوون و لەوڕێژەیەش سێ ملیۆن و 993 هەزار و 211 تووشبووش چاكبوونەوە و 103 هەزار و 357 تووشبووش مردوون. 

لەئێستادا 7 هەزار و 727 تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخاەكانی ئەو وڵاتە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

هاوكات ڕاشیگەیاندووە لە ئێستادا 359 شاری ئێران لەناو بازنەی سووری مەترسی كۆرۆنادان. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket